فەرماندەی ناسراو بە (ئەحمەد کەلاری) لە دایکبووی ساڵی 1958 کەلاری کۆنە، ئامادەیی سلێمانی لە ساڵی 1977 تەواوکردووە. ساڵی 1977 پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانەوە، ساڵی 1979 دوای ئاشکرابوونی پەیوەندی کردووە بە هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە و لە ناوچەی سەرکردایەتی گیرساوەتەوە، لە بارەی ناوەندی کۆمەڵە پێشمەرگە بووە، دواتر گواستراوەتەوە بۆ کەرتی 1 ی هەرێمی پارێزگاری.
ساڵی 1980 بەشداری خولی کادرانی کۆمەڵە کرد لە ناوچەی سەنگاو ساڵی 1982 بووە بە ئەندامی کەرتی ڕێکخستنی کفری و دوز. ساڵی 1983 بووە بە لێپرسراوی کەرتەکە.
ساڵی 1984 بووە بە لێپرسراوی کەرتی دەربەندیخان و دواتر فەرماندەی تیپی 55 قەرداغ بووە. پاش شاڵاوەکانی ئەنفال لە ناوچەکە مایەوە و یەکەم مەفرەزی پارتیزانی لە قەرداغ و گەرمیان درستکرد. لە 19-02-1989 لەکاتی خۆپەنادان لە ئەشکەوتی داری خلە، ئەشکەوتەکە بەسەر خۆی مەفرەزکەیدا ڕووخاو و خۆی شەش پێشمەرگەی تر بەناوەکانی (نووری قادر ڕەحیم(پۆڵا)، دارا قادر سەمین، محەمەد حسەین، ڕەحیم ڕەشید ئەحمەد). شەهیدبوون.