ناو: خالید
نازناوی: خالید دۆسکی
ساڵی لەدایکبوون: 1962
شوێنی لەدایکبوون: شاری
دهۆکدهۆک
ژیاننامە
خالید دۆسکی (خالد عبدالرحمن احمد)
لە 18-06-2014 تاکوو 17-07-2019 وەزیربووە.
وەزیری ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەربە
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
1962 لە دهۆک لە دایکبووە، بەکالوریوس بە زمان و ئەدەبیاتی کوردی هەیە.
دەرچووی زانکۆی بەغدایە لە ساڵی 1984. لە هەمان ساڵ واتە (1984) پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە کردووە.
لە ئیزگەی (دەنگی گەلی کوردستان)، ڕادیۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ، وەک بێژەر، وەرگێڕ و نووسەر، دەست بەکاربوو، تا ساڵی 1991، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای
دهۆکدهۆک بووە.
ئەندامی مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتیی بووە. ماوەیەک لە بەریتانیا و چیک بووە، خەریکی کاری میدیایی و سیاسی بوو.
لە ڕادیۆی دەنگی ئێراقی ئازاد لە (پراگ) کە سەربە دامەزراوەی میدیایی ئەمریکی دەنگی ئەوروپای ئازاد بووە. ڕاگەیاندکار و سیاسی بووە.
[1]
لە ساڵی
1996 تا
1998 ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری مەڵبەندی ڕۆشنبیری کورد (kcc) بووە لە لەندەن.
پاشان لە لەندەن لە
1999 تا
2001 ئەندام، دواتر سەرۆکی کۆمەڵگەی کوردی بوو پەنابەران لە ڕۆژاوای لەندەن. [1]