- بەبەشداری دەیان هەزار کەس تەرمی ئەو 12 لاوەی کەلەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لە شاری وانی باکوری کوردستان کۆمەڵکوژ کران بەخاک سپێردران.
- فەرمانبەرانی سەرۆکایەتیی زانکۆی هەڵەبجە دەستیان بە مانگرتن کردووە لەدژی دواکەوتنی موچەکانیان.
- تەرمی ژنێکی نەناسراو لەنزیک چیای خوا مرادی سنووری شارەدێی تەکیەی کاکەمەندی سەر بەپارێزگای سلێمانی دۆزرایەوە.
- وەفدێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە پێکهاتبوون لە مەلا بەختیار لێپرسراو و، عومەر فەتاح کارگێری مەکتەبی سیاسی، سەعدی ئەحمەد پیرە، ڕزگار عەلی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و قوباد تاڵەبانی، لەگەڵ وەفدێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان کە پێکهاتبوون لە نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی، فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی، مەحمود محەمەد و دڵشاد شەهاب ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پارتی لەشاری هەولێر کۆبونەوە.
- بەبیانووی هەبوونی بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە"، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا، سنوورەکانی هەرێمی کوردستانیان بەزاند و چیای گارەی سەر بە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک بۆردوومان دەکەن.