روونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی
سەبارەت بەکۆچی دوایی ڕۆژنامەنوس هێمن ئەحمەد سابیر
وەک پیشەی هەمیشەیی هەندێک بەناو ماڵپەڕ، دوور لەکاری پیشەییان بۆ دروستکردنی سیناریۆو تۆمەت بەخشینەوە بۆ کەسایەتییەکان لەقۆستنەوەی ئەم بارودۆخە سیاسییە نائاساییەی هەرێم، ماڵپەڕی (گەل پرێس) کە نازانرێت لەژێر چەترو سێبەری چ کەس و لایەنێکدایە، سەبارەت بەهۆکاری کۆچی دوایی ڕۆژنامەنوس (هێمن ئەحمەد سابیر)، ناوی هەندێک کەسایەتی تێکۆشەری ناو حزبێکی دیاریکراوی هێناوە، بە دیاریکراویش بەڕێز (شێخ لاهور شێخ جەنگی)، گوایە لەلایەن ناوبراوەوە هێرش و تەشهیریان پێکراوەو دواجاریش لەلایەن ئەو کەسایەتییەوە هێرشکراوەتە سەری.
ئێمە سەرلەبەری ئەم هەواڵ و تۆمەتانە بەدرۆدەخەینەوە، جەختدەکەینەوە ئەمکارانە زۆر دوورن لەئاکاری ناوبراوەوە، ناوبراو بەشاهیدی هاوسەرەکەی کە لەگەڵیدا بووەو چەندان شایەتعەیانی دیکە، بەهۆی نەخۆشییەکی لەناکاوەوە (فشاری خوێن)، کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستداوە، ئەوەش بۆتە هۆکاری کۆچی دوایی هێمنی ڕۆژنامەنوس.
بۆ ئاگاداریی ئەم ماڵپەڕەش، بنەماڵەی هێمن یەکێتین و لەو پێناوەشدا قوربانیی زۆریان بەخشیوە و بەردەوامیش دەبن، بۆیە گەل پرێس و هاوشێوەکانی ئاگاداردەکەینەوە، قوربانییەکانمان بۆ یەکێتی، ڕێگە نادات بەوەی تەشهیر بەهیچ تێکۆشەرێکی ناو یەکێتی بکەین، بەدیاریکراویش بەڕێز شێخ لاهور.
هیوادارین بارودۆخی سیاسی و ململانێکان، چیدی نەبنە هۆکار بۆ ئەم جۆرە تۆمەت و سیناریۆیانە و هەندێک مشەخۆر خۆیانی لەسەر بژیەنن، بەتایبەت گەل پرێس و هاوشێوەکانی، بەپێچەوانەوە ئێمە ڕێگەی یاسایی دەگرینەبەر.
هێرش ئەحمەد سابیر
برای (هێمن)ی ڕۆژنامەنوس