لە دایکبووی شاری جوانڕۆی ڕۆهەڵاتی کوردستانە. بەهۆی زوڵم و زۆری ڕژێمی ئیسلامی ئێران ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەجێدەهێڵێ و ئاوارەی باشووری کوردستان دەبێت. ئێستا دانیشتووی شارۆچکەی قەڵادزێیە. ئەم خانمە بەهرەمەندە بە چینینی فەرش و دروستکردنی وێنە لەناو فەرشە چنراوەکانیدا. توانیویەتی لە ماڵەکەیەی خۆیدا کارگەیەکی بچووکی فەرش چنین دروست بکات و خەونە هونەرییەکانی لە چنینی فەرشەکانیدا بهێنێتە دی.