حەمید گوڵالیپوور، بە هەواڵدەریی ئیرنای ڕاگەیاندووە؛ ئەم شوێنەوارانە بۆ هەزارەی یەکەمی پێش لە زایین و پێش لە حکوومەتی مادەکان دەگەڕێتەوە و لە باری کەونارایی و زانستی دێرینەناسییەوە، گەلێک گرینگن.
لە سەرەتای مانگی بەفرانباری ئەمساڵیشدا، 20 پارچەی دیکەی مێژوویی کە تایبەت بە سەردەمی سلووکییەکان و ساسانییەکان بوو، لەم شارەدا دۆزرانەوە.
شارستانی سەقز، لە 190 کیلۆمیتریی باکووری ڕۆژاوای شاری سنە هەڵکەوتووە و خاوەنی زیاتر لە 350 شوێنەواری مێژوویی پڕبایەخە، بەڵام تەنیا 150 شوێنەواری لە لیستەی شوێنەوارە نەتەوەییەکاندا تۆمار کراوە.
www.kurdpa.net
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 9,309 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!