دروستکەری پەیکەری "خۆڕاگریی کۆبانێ" کوردەی خەڵکی شاری پاوە لە پارێزگای کرماشان خوێندنی لە بواری هونەر لە زانکۆی هونەری تاراندا تەواو کردووە و ماوەی چەندین ساڵە لە بوارەکانی پەیکەرسازیی و شێوەکاری، چالاکی دەکات و تا ئێستاش چەندین بەرهەمی هونەریی خوڵقاندووە کە گرینگترینیان بریتین لە سەرديسی هونەرمەندان مەزهەر خالقی، شێرکۆ بێکەس، خاڵۆ حسەین کۆهکەن، مامۆستا هەژار، مەولەویی کورد و...هتد.
تا ئێستا 2 بەرهەم لە پەیکەرەکانی بەشیر ناسری، کە بریتین لە پەیکەرەکانی مەولەویی کورد و میرزا عەبدولقادر پاوەیی، لە گۆڕەپانەکانی شاری پاوەدا دانراون.
پیشانگایەکی شێوەکاریی بە 17 تابلۆ لە نیگارخانەی شاری سەقز خستە بەرچاوی هونەردۆستانی ئەم شارە و پێشوازییەکی گەرمی لێ کراوە.