دواڕۆژ
ئەندازیارێکی کۆمپانیای نەوتی باکوور تەواوی نەوتی هەناردەکراوی ساڵی 2015ی پارێزگای کەرکووک بە داتا ئاشکرا دەکات کە لەلایەن هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمەوە لەڕێگەی بۆرییە نەوتەکانەوە هەناردە کراون.
لەو داتایانەدا کە بەراپۆرتێک ئامادەی کردووە، ئەندازیار فەرهاد هەمزە لەکۆمپانیای نەوتی باکوور کۆپییەکی بۆ دواڕۆژ ناردووە.
فەرهاد حەمزە باسی لەوەکردووە کە بەپێی هەندێک دۆکیوێنت کە بەردەستماندایە هەناردەی نەوتی ساڵی ڕابردووی کۆمپانیای نەوتی باکوور کە لە بۆری هەرێمی کوردستانەوە فرۆشراوە گەیشتووەتوە (193،560،355) ملیۆن بەرمیل کە لەو ژمارەیەش (141،442،663) ملیۆن بەرمیل نەوت لەکێڵگەکانی بای حەسەن و ئاڤانا و کێڵگەکانی هەرێمە بە تێکەڵ کراوی و بێ ئەوەی جیا بکرێتەوە فرۆشراون.
حەمزە دەڵێت :"بە پێی دیکۆمێنتەکان کە ئێستا لەبەردەستدان لە سەرەتای ساڵی (2015) تا کۆتای مانکی حوزەیرانی ڕابردوو نەوتی هەناردە کراوی کەرکووک و هەرێم گەیشتووەتە (89،287،250) ملیۆن بەرمیل بووە، لەو ژمارەیەش (53،700،000) ملیۆن بەرمیلی ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ کراوە بۆ فرۆشتن، بە گوێرەی ڕێکەوتننامەکەی هەرێم و بەغدا دەبوایە لە کۆمپانیای نەوتی باکور و کێڵگەکانی بای حەسەن و ئاڤانا هەر یەکەیان ڕۆژانە (150) هەزار بەرمیل هەناردە بکەن بەڵام بە پێی ئەو دیکۆمێنتانەی لە بەردەستدان لامان کۆمپانیای نەوتی باکوور لەم شەش مانگەدا بڕی (25،288،219) ملیۆن بەرمیلی هەناردە کردووە، هەروەها بە پیی ڕێکەوتنەکەش لە هەردوو کێڵگەی بای حەسەن و ئاڤانەوە (27،000،000) ملیۆن بەرمیلی هەناردە کردووەو کۆی هەناردە کراو بە هەردوو لایانەوە واتە هەرێم و بەغدا لە کۆمپانیای نەوتی باکوورەوە لە شەش مانگی سەرەتای ساڵی (2015) گەیشتووەتە (52،288،219) ملیۆن بەرمیل، ئەوەشی دەمێنێتەوە (36،999،031) ملیۆن بەرمیل لە نەوتی هەرێم هەناردە کراوە، جگە لە نەوتی هەرێم تەواوی نەوتی کەرکووک لە ڕێگەی بۆرییەکانی سۆمۆ فرۆشراون و ئەوەی هەرێمیش بە شێوەی سەربەخۆ فرۆشراوە".
ئەو ئەندازیارە ڕوونیشی کردووەتەوە کە لە دوای هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنەکەی نێوان هەرێم و بەغدا واتە مانگی تەموزی ساڵی ڕابردووە حکومەتی هەرێم نەوتی کەرکووکی بە شێوەی سەربەخۆ فرۆشتوە بە نەوتی کۆمپانیای باکوریشەوە کە ڕێژەکەی گەیشتووەتە (26،829،373) ملیۆن بەرمیل، هەردوو کێڵگەی بای حەسەن و ئاڤانا ڕۆژانە بە لای کەمەوە دەتوانن (200) هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەم بهێنن بەمەش کۆی ئەو شەش مانگەی کە بە سەربەخۆ هەرێم فرۆشتویەتی گەیشتووەتە (36،000،000) ملیۆن بەرمیل. کۆی هەردوو بەشەکەی نەوتی کەرکووک کە فرشراون گەیشتووەتە (62،829،373) بەرمیل نەوت کەچی بڕی (3،700،000) ملیۆن بەرمیلی ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ کردووە بۆ فرۆشتن، بە پێی ئەو داتایەش هەرێمی کوردستان بڕی (59،129،373) ملیۆن بەرمیل نەوتی کەرکووکی بۆ خۆی فرۆشتووە کە ئەمەش لە مانگی حوزەیرانەوە دەست پێ دەکات تا دەگاتە کۆتای ساڵی (2015).
بەوتەی ئەو بەپێی دیکۆمێنتەکان لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا حکومەتی بەغدا بڕی (55،988،219) ملیۆن بەرمیلی فرۆشتووە.
باسی لەوەشکردووە کە هەرێمی کوردستانیش بڕی (59،129،373) ملیۆن بەرمیل نەوتی کەرکووکی فرۆشتووە سەرجەمی هەردوکیان دەکاتە (115،117،592) ملیۆن بەرمیل نەوت کە لەو ساڵەدا هەناردە کراوە.
حەمزە دەڵێت :"هەرێم بڕی (78،442،763) ملیۆن بەرمیلی نەوتی خۆی فرۆشتووە لەم داتایەشەوە دەگەینە ئەو ڕاستیەی کە (60%) ئەو نەوتەی بە بۆری هەرێمدا فرۆشراوە نەوتی کەرکووک بووە".
لەکۆتایی ڕاپۆرتەکەیدا دەڵێت :"ئەو داتایانەی کە ئاشکرام کردوون هەمووی لە ڕێگەی بۆرییە نەوتەکانەوە هەناردە کراون، ئەگینا تاوەکو ئێستا ژمارەی تانکەرەکان نادیارن کە لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە هەناردە دەکرێن".