بۆ ڕای گشتی
ئێمە وەکو حزب و لایەنە سیاسیەکانی قەزای مەخمور و نوێنەرایەتی کەمپی ئاوارەکانی کوردانی باکور.
بە توندی ئیدانەی لەشکرکێشی سوپای تورکیا دەکەین بۆ سەر شار و شارۆچکەکانی باکوری کوردستان، کە لە ئەنجامی سەرکەوتنی ئیرادەی گەلی کورد لە باکور و تێپەڕاندنی بەربەستی لە 10%ی هەڵبژاردنەکانی بۆ چوونە ناو پەرلەمانی تورکیا.
لەبەرامبەردا ڕژێمی شۆڤینی تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی و ئەمنی توند و مەترسیداری دەستپێکردووە کە ڕۆژانە لەبەر چاوی دونیاوە دەیان منداڵ و گەنج و پیر دەکاتە قوربانی ڕەگەزپەرستی خۆی.
لەهەمانکاتدا وەک حزب و لایەنە سیاسیەکانی مەخمور پشتگیری و هاوهەڵوێستی خۆمان بۆ خوشک و براکانمان لە باکور دووپاتدەکەینەوە و داواش لە نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی زلهێز دەکەین فشار بخەنە سەر ڕژێمی تورکیا بۆ ئەوەی :
1- بە زوترین کات دەست لە شەهیدکردنی خەڵکی سڤیل هەڵبگرن.
2- هێزەکانی لە ناو شارەکانی بباتە دەرەوە و قەدەغەکردنی هاتووچۆ هەڵبگیرێت.
3- دان نان بە داواکاری هاوڵاتیانی کورد کە خۆی لە خۆ بەڕێوەبەرایەتی دەبینێتەوە.
4- چارەسەر کردنی دۆزی کورد لە باکوری کوردستان بە شێوەیەکی دیموکراسیانە کە دووربێت لە توندوتیژی.
5- هەڕەشە و شەڕفرۆشیەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر کوردانی باشور و باکور و ڕۆژئاوا شەرمەزار دەکەین و داوا دەکەین دەست هەڵگرن لە هاوکاری ویارمەتیدانی گروپە تیرۆرستییەکان و دژایەتی کردنی بەرژەوەندی گەلی کورد لە ناوچەکەدا.
6 داوا لە هەرسێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێمی کوردستان دەکەین لە ئاست ڕووداوەکانی باکوری کوردستان هەڵوێست بنوێنن.
.........نەمری و سەربەرزی بۆ شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کورد و کوردستان........
حزب و لایەنە سیاسیەکان
________________
1- یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان
2- یەکگرتووی ئیسلامی
3- حزبی شیوعی کوردستان
4- کۆمەڵی ئیسلامی
5- حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
6- بزووتنەوەی گۆڕان
7- پارتی دیموکراتی کوردستان
8- یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
9- نوێنەرایەتی کەمپی مەخمور
27-01-2016
باشوری کوردستان