- کۆبونەوەکەی ئەمڕۆ سێشەممەی نێوان بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزور لەگەڵ بەڕێوەبەری خوێندنگاکان و باخچەکانی ساوایانی سنورەکە بە بێ هیچ ئەنجامێک کۆتاییهات و مامۆستایان پێشنیارەکەیان ڕەتکردەوە. یەکێک لەو پێشنیارانەی لە کۆبونەوەکەدا خرابووە بەردەم مامۆستایان بۆ شکاندنی بایکۆت، بریتی بوو لە پێدانی دوو ڕۆژ پشوو لە هەفتەیەکدا، بەڵام لە کۆبونەوەکەدا ئەو پێشنیارە ڕەتکرایەوە و مامۆستایان سوربوون لەسەر بڕیاری بایکۆت.