- بەهۆی ئەوەی کەمکردنەوە و پاشەکەوتکردنی مووچە کارمەندانی پۆلیسی هاتووچۆش دەگرێتەوە، کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی دەستیان بە مانگرتن کرد.
- ئەندامێکی سکرتایەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ڕاگەیاندنی خشتەی نوێی مووچە مامۆستایانی توڕەکرد، بۆیە بڕیاری ئەوەمانداوە بەردەوامبین لەسەر بایکۆتکردنی هۆڵەکانی خوێندن.
- لایەنگرانی پەکەکە لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر بۆ ڕزگارکردنی ئۆجەلان خۆپیشاندانیان سازکرد، خۆپیشاندانەکە توندوتیژیی لێکەوتەوە و خۆپیشاندەران پەلاماری تیمی ڕووداویاندا.