ناو: ئەحمەد
نازناو: ئەحمەد سەنگاوی
ناوی باوک: محەمەد فەتاح
شوێنی لەدایکبوون: شارەدێی #سەنگاو#
ساڵی لەدایکبوون: 1982
$ژیاننامە$
ساڵی 1982 لەشارەدێی سەنگاوی سەربە شارۆچکەی چەمچەماڵ لە دایکبووە. پلەی خوێندن تا پۆلی یەکی ناوەندی خوێندووە، لە ناوەندی باسەڕە لە شاری چەمچەماڵ، بەهۆی
شەهیدبوونی باوکی لە ڕاپەڕینەکەی ئازاری 1991 ناچاربوو دەست لە خوێندن هەڵبگرێت و لە هەوڵی پەیداکردنی بژێوی ژیانی خانەوادە کەیدابێ. ساڵی 2005 بۆ یەکەمجار لەراگەیاندن دەرکەوت لە ڕێگەی کەناڵی کۆمەڵی لۆکاڵی، پاش چەند ساڵ کارکردن وەک بێژەری وەرزشی پەیوەندیکرد بە کەناڵی یەکگرتووی لۆکاڵی لە شارۆچکەی #چەمچەماڵ# . ئەحمەد بۆماوەی هەشت ساڵ بەردەوام بووە لە کاری ڕاگەیاندن، بەبێ پاداشتی ماددی لەهەردوو کەناڵی کۆمەڵ و یەکگرتوو.
سەرەتا لە KOMAL-TV وە کۆمێنتار دەستی پێ کرد، پاش سێ ساڵ بەردەوامی، 2008 بوو بە پێشکەشکاری بەرنامەیەکی وەرزشی لە u tv بەناوی (لەیاریگاکاندا) ، دوای چوارساڵ لە درێژەدان بە پێشکەشکردنی بەرنامە وەرزشییەکە، دواتر بوو بەشێکەرەوەی یاری تۆپی پێ، لە U. TV بەردەوام بوو تا 2012. لە چەندین کەناڵی ئاسمانی بانگێشتکراوە بۆشیکاریی یاری تۆپی پێ.
لە ڕێککەوتی #07-09-2012# گرێبەستی لەگەڵ تۆڕی میدیایی ڕووداو مۆرکرد وەکوو پێشکەشکار، ئێستاش لە تۆڕی میدیایی ڕووداو بەرنامەی (تۆپ شووت) پێشکەش دەکات، هاوکات شرۆڤەکاری وەرزشییە لە ماڵپەڕی ڕووداو. لە ساڵی 2009 بەدواوە لە زۆربەی ڕۆژنامە وەرزشییەکان دەستی بە بڵاوکردنەوەی نووسینە وەرزشییەکانی کردووە و بە بەردەوامی وتار و شکردنەوەی وەرژشی نووسیوە. ئەو ڕۆژنامانەی تێیدا بابەتی وەرزشی، یان ستوونی وەرزشی بڵاوکردووەتەوە، بریتین لەم بڵاوکراوانە، (ئاوێنە، ئاوێنە سپۆرت، کۆمەڵ، ئاسۆی وەرزش، ڕووداوی وەرزشی، بەیان و خەباتی وەرزشی)، هەوەها بۆ زۆربەی ماڵپەڕە وەرزشییەکان نووسینی بڵاوکردووەتەوە گرنگترینیان ماڵپەڕی ڕووداو، خەندان، یاریگا، زاری کرمانجی سپۆرت، ...تاد. ئەحمەد سەنگاوی پەرتووکێکی وەرزشی
بڵاوکردەوە، بە ناونیشانی (چەشنەکانی ڕاهێنەری تۆپی پێی هاوچەرخ) ، کە باس لە جۆرەکانی ڕاهێنەرە مۆدێرنەکان دەکات، ، شرۆڤەی یارییەکانی تۆپی پێ دەکات لە ساڵی 2012. لە بەشی وەرزش.
ئێستاش بەردەوامە لە تۆڕی میدیایی ڕووداو، ساڵی 2023 گرێبەستەکەی لەگەڵ کەناڵی ڕووداو تەواوبووە، هەماڵ ساڵ گرێبەستی لەگەڵ کەناڵی ئاسمانی #کەناڵ 8# کردووە، پێشکەشکاری بەرنامەی وەرزشییە.