بۆچی غازی سرووشتی باشترە لە گازوایل بۆ خستنەگەڕی وێستگەکانی وزەی کارەبا؟
حوکمەتی هەرێم چی دەستکەوتێک بەدەست دێنێت ئەگەر لە جیاتی گازوایل، غازی سرووشتی بۆ وێستگەکانی وزەی کارەبا دابین بکات؟
➊• غازی سرووشتی نرخی زۆر زۆر هەرزانترە لە گازوایل. ئەگەر بێت بڕە غازی پێویست دابین. بکرێن بۆ تێکڕای یەکەکانی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا، ئەوا ساڵانە بڕە پارەیەکی مەنزەندە نەکراو دەگەڕێتەوە بۆ داهاتی گشتی کە ملیۆنەها دۆلارە.
➋• غازی سرووشتی زیانی لە خەڵوز و نەوت و گازوایل کەمترە بۆ ژینگە چونکە غازی سرووشتی پاکترین جۆری سوتەمەنی بەبەردبووە
واتە fossil fuel چونکە پێکهاتووە لە میثان، سوتانی غازی سرووشتی دەبێتە هۆی پەیدابوونی دوانەئۆکسیدی کاربۆن
واتە Carbon dioxide و هەڵمی ئاو واتە water vapor
کە ئەمانەش هەمان ئەو پێکهاتانەن کە لەکاتی هەناسەداندا بەرهەم دێن. ڕێژەی %45ی دەرپەڕاندنی دوانەئۆکسیدی کاربۆنیکەمترە لە سوتەمەنیە ئاساییەکان و ڕێژەی %30ی کەمترە لە نەوت.
➌• لەبەرئەوەی غازی سرووشتی پاکترین سوتەمەنیە، سوتانی، پاشماوەیەکی کەمی هەیە یان هەر نیەتی کەواتە هیچ مەترسیەکی بۆ سەر بۆریەکانی بزوێنەرەکە و خودی بزوێنەرەکەش نیە. بەمەش کاتی خایەنراوی نێوان دوو چاکسازی
واتە period time between maintenances درێژ دەبێتەوە و پێویست بە چاکسازی ناکات بەمەش پارەیەکی ئێجگار زۆر و خەیاڵیت بۆ دەگەڕێتەوە کە بریتەیە لە تێچوی چاکاسازیەکە
واتە maintenance Cost.l کە ئەمەش زیاترە لە ملیۆنێک دۆلار.
➍• بڕی کارەبای بەرهەم هاتوی زیاد دەکات بە نزیکەی لەسەدا دوو، چۆن؟
توانستی غازی سرووشتی زیاترە لە گازوایل چونکە ئۆکتانی غازی سرووشتی زیاترە لە ئۆکتانی گازوایل بەمەش چوستی بزوێنەرەکە
واتە Engine Performance بەرز دەبێتەوە، چونکە گوڕی بزوێنەرەکە
واتە Engine Speed و تاودانەکەی
واتە Engine Acceleration زیاد دەکات لەئەنجامی ئەمەشدا، بڕە کارەبایەکی زیاتر بەرهەم دێت لەڕێگەی بەرهەمهێنەرە کارەبایەکەوە
واتە Electrical Generator ەکەوە کە بڕی کارەبای بەرهەم هاتوی زیاتر بە نزیکەی لەسەدا دوو واتە ئەگەر یەکەیەکی بەرهەمهێنانی وزە
واتە A unit of power Generation بتوانێت 100 مێگاوات بەرهەم بهێنێت کاتێک بە گازوایل کار بکات ئەوا کاتێک هەمان یەکەی بەرهەمهێنانی وزە، بە غازی سرووشتی ئیشی پێبکرێت، بڕی 102 یان 103 مێگاوات بەرهەم دەهێنێت. بەمەش پارەیەکی زیاترت دەست دەکەوێت لەکاتی فرۆشتنەوەی کارەباکەدا بە بەژداربووان. وە هەر مێگاواتێکیش بریتیە لە هەزار کیلۆ وات وە هەر کیلۆ واتێکیش بریتیە لە هەزار وات، واتە دوو ملیۆن بۆ سێ ملیۆن وات زیاتر بەرهەم دێت کە دەتوانرێت بەو وزەیە 125 هەزار گڵۆپی پێ ئیش پێ بکرێت.
➎• پێویست نەبوونی فیلتەر. چۆن؟ ئەگەر یەکەیەکی بەرهەم هێنانی وزە، بە گازوایل بەگەڕ بخرێت ئەوا پێویستە سەرەتا گازوایلەکە بپاوڵێورێت لە هەموو تەنۆلکەیەکی بێگانە لە ڕێگەی فلتەرەکانەوە کە تەمەنی فیلتەرەکان سنووردارە و هەر فیلتەرەێک نزیکەی 24 کاتژمێر تەمەنیەتی بە گوێرەی ستانداردی فیلتەرەکە کە ئایا ئەو تەنۆلکانەی کە دەیپاڵێوێت، قەبارەیان چەند مایکرۆنە، وە پاش پیسبوونی پێویستە فیلتەری نوێ لە جێگای دابنرێن کە ئەمەش بڕەپارەیەکی ترە بۆت دەگەڕێتەوە و ئەو پارەیە لە ناوخۆی وڵاتدا دەمێنێتەوە و ناچێتە باخەڵی بەرودراوسێوە.
➏• بڕی غازی سرووشتی زۆرترە لە گازوایل چونکە گازوایل بەشێکی کەمی ئەو بەرهەمانەیە کە لە ئەنجامی پاڵاوتنی نەوتی خاوەوە بەدەست هاتووە، بەمەش ڕێگری دەکرێت لە بەفیرۆدانی غازی سرووشتی کە ئێستا دەسوتێنرێت بێئەوەی سودی لێ ببینرێت تەنها لەپێناوی ئەوەی لەگەڵ نەوتە خاوەکەدا
واتە Crude oil ەکەدا جیاببنەوە چونکە بەهۆی زۆری بڕی غازەکەوە زۆر بێنرخانە سەیر دەکرێت.
➐• غازی سرووشتی ئاسانتر دەگوازرێتەوە و پاشەکەوت دەکرێت.
➑• سەلامەتترە. چۆن؟ کێشی سووکترە لە هەوا، دەبێتەهۆی پەرشوبڵاوبوونەوەی لەکاتی لێچوونیدا. وەک پڕۆپان نیە کە قورسترە لە هەوادا و لە شوێنە چاڵەکاندا کۆدەبێتەوە. لە ئەگەری فڕێدانی هەر جگەرەیەکدا بە نەزانی یان دروست بوونی پرشیکی ئاگر لە وایەرێکی کارەبادا یاخود لێدانی هەورەبروسکە کە ڕەنگە بەهۆی ئەمەوە تەواوی یەکەیەکی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا بسوتێت و ملیۆنان دۆلار زەرەری بەر بکەوێت.