پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
من هەبم یاخود نا .. ئەمەیە مەهزەلەکە
14-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
خرۆشان و ڕامان
14-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
شێخ ڕەزای تاڵەبانی بەپێنووسی چەند بنووسێک
14-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ببن بە تیشک
13-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کۆمەڵەی رەنجدەران بۆ کوردستانیە؟
13-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دیوانی ڕەواس
13-06-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
ڕەحیم ئیبراهیمی
13-06-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
13-06-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
دۆزی ناسیۆنالی کورد، ئۆتۆنۆمی یا کوردستانێکی سەربەخۆ یا بڕیاری چارەنووس لە ئازادیدا و بۆ ئازادی
12-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
ڕەفیقی وێنەگر کە باس لە مێژووی خۆی و ستۆدیۆ ڕەفیق دەکات
12-06-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 518,450
وێنە 105,226
پەرتووک PDF 19,478
فایلی پەیوەندیدار 97,493
ڤیدیۆ 1,394
ژیاننامە
سادق بەهائەدین ئامێدی
شەهیدان
جەلال شارەزووری - جەلال حەم...
ژیاننامە
مەهاباد قەرەداغی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
تاراوگە
شەهیدان
ژینا ئەمینی
زاهیر باهیر
زانیارییەکانی کوردیپێدیا لە هەموو کات و شوێنێکەوەیە و بۆ هەموو کات و شوێنێکیشە!
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

زاهیر باهیر

زاهیر باهیر
لە زاری خۆیەوە:
من ناوم زاهیر باهیرە ساڵی 1952 لە گوندێکی سەر بە ناوچەی قەرەداغی شاری سلێمانی لەدایک بووم، دەرچوی 'خانەی مامۆستایانی سلێمانی'م و لە ڕۆژی 07-11-1985 دا گەیشتۆمەتە لەندەن و تا ئێستاش هەر لێرە دادەنیشم.
وەکو چالاکی ڕامیاری هەر لە سەرەتای تەمەنی لاوێتیمەوە تێکەڵاوی ڕێکخراوی یەکێتی قوتابییانی باڵی مەکەتەبی ڕامیاری (جەلالی) و پارتەکەیان بووم. لە ساڵی دیراسی 1969/1970 دا لەتەک شەهید ئەمین پۆڵا (حەمەئەمینی حاجی شێخ عەلی کە لەناو مەفرزە ‌سەرەتاییەکانی کۆمەڵەدا بە مامۆستا شەماڵ ناسرا بوو) بەرپرسی یەکێتی قوتابییانی خانەی مامۆستایان و پەیمانگەی مامۆستایانی سلێمانی بووم.
لە ساڵی 1972 دا پەیوەندیم بە گرووپی مارکسی -لینینییەکانی عێراقەوە، ‌ کرد. ئەو لە سەروبەندێکی ئاوادا درووست بووبوو کە ‌ هەندێک لەو هاوڕێیانە ماوەیەکی کەم بوو کە لە کۆمەڵەی مارکسی -لینینی کوردستانی (کۆمەڵەی ڕەنجدەران) ‌ لەسەر ناکۆکی فیکری ئایا: گرووپی مارکسی-لینینی، دەبێت کوردستانی بێت یا عێراقی بێت، جیا بووبوونەوە.
پاش ماوەیەک بەهۆی گومانی جۆرێک لە پەیوەندیبوونی دوو هاوڕێ وە کە لە گرووپەکەدا بوون، لەگەڵ پیاوانی سەر بە دەوڵەتدا، تەنیا چارەیەکمان هەڵوەشاندنەوەی گرووپەکە بوو. هەر پاش تێپەڕبوونی ماوەیەکی کەم ئەوانەمان کە ویستمان یەکبگرینەوە لە پشتی برادەرانی گومانلێکراوە وە، ‌ یەکمان گرتەوە و ڕێکخراوێکی تازەمان بەناوی ڕێکخراوی مارکسی-لینینی شیوعیەکانی عێراقەوە درووستکردەوە و ڕۆژنامەیەکمان بەناوی کۆمۆنیستەوە‌ دەردەکرد، هەر بەهۆی ئەوەشەوە دواتر ڕێکخراوەکە بە گرووپی کۆمۆنیستەکان، ناسرا. کارەکان بەو شێوەیەی کە چاوەڕوان دەکرا نەدەچوونە پێشەوە بۆیە هەر لە سەرەتای ‌ ساڵی ‌ 1976 وە هەندێک لەو ‌ برادەرانە بەهۆی هەندێک گیروگرفتەوە لە کارکردن و لە گرووپەکە چونە دەرەوە، بەڵام وەکوو دۆستێکی گرووپەکە و بزووتنەوەی کۆمۆنیستی هەر مانەوە. لە کۆتایی ساڵی 1976 و سەرەتای 1977 دا دوای ئەوەی کە بارودۆخی کارکردن لە شارەکاندا یەکجار گران بوو، هێرش و شاڵاوی گرتن و ئیرهاب دەستی پێ کرد بەتایبەت دوای گیرانی برایم حەسەن، کە ئەندامی ڕێکخراوی ڕەنجدەران بوو، لە ساڵی 1977 دا، کە ناوی خەڵکانێکی زۆرزۆری لە هەموو گرووپ و لایەنەکانی دییش، هێنابوو. ئەو هێرشە ئێمەشی گرتەوە و هاوڕێیەکمان گیرا و دووانی دییشمان دوای ناوهێنانیان ڕایان کردە دەرەوە و من و هەندێکی ترمان بۆ ماوەیەک خۆمان شاردەوە تاکوو زروفەکە نەختێک ئاساییی بووەوە. لەم ماوەیەدا ئێمە پەیوەندیمان لەتەک پاشماوەی حیزبی شیوعی عێراقی (قیادە مەرکەزی) کە بە وەحدە القاعیدە ناودەبران و یەکێتی کارگەران و هەندێک خەڵکی زۆرباشی ناو کۆمەڵە هەبوو.
ئاڵۆزبوونی زیاتری بارودۆخەکە بووە هۆی کشانەوەی هەندێک لە برادەرانی دیمان و هەندێکی دییشیان ڕویانکردە هەندەران، بەڵام پەیوندی ئێمە لەگەڵ وەحدە القاعیدە، تادەهات زیاتر دەچووە پێشەوە و هارکارییەکی زۆر هەبوو لەنێوانماندا. هەر بە حوکمی ئەم نزیکییەمان لە یەکترییەوە و باشتر ئەوانمان ناسی، بۆمان دەرکەوت کە ئەوان ‌ لە فەوزا و ئاڵۆزییەکی زۆر گەورەدا دەژین هەم لە کێشمانکێشی فکری لەسەر ناکۆکی نێوانی ئەلبانیای ئەو کاتەی ئەنوەر خواجە و چیندا، کە خودی ناکۆکییەکەش لەسەر تیوری جیهانی سێیەم بوو، هەم لە لوبنانیش، کە هەندێک لە هاوڕێیان و هەندێک لە سەرانی حیزب لەوێ بوون. کێشەی نێوانی هەندێک لەم هاوڕێیانە لەتەک 'فازیلی مەلا مەحموود' (یادی بەخێر) و 'عادل عەبدولمەهدی'، کە دواتر ڕوی لە ئیسلامێتی کرد و لەم ساڵانەی پێشووشدا ماوەیەک ‌ نائیبی جەلال تاڵەبانی، سەرکۆماری عێراق، بوو، کە لای زۆربەمان 'عادل بە ابو امل' ناسرابوو، درووستبووبوو وە کێشەکەیان بەرەو خراپی دەڕۆیشت.
کێشەی نێوانی ئەوان شێوەیەکی زۆر هەرزانە و توندڕەوانەی وەرگرتبوو تاکوو گەیشتبووە چەک ڕاکێشان لەلایەن یەکێک لەو هاوڕێیانەوە لە فازیل و عادل، کە خۆیان پاڵپێوەنەری ئەو کارەی ئەو هاوڕێیە، بوون. هەر لەبەر ئەمانە داوا کرا کە یەکێک لە ڕێکخراوی ناوەوەی 'وەحدە القاعیدە' ‌بچێت بۆ 'بەیرووت' هەم بۆ سوککردنی کێشە شەخسییەکان و هەم بۆ باشتر حاڵیبوونی کێشە تیورییەکان تاکوو هاوڕێیانی ناوەوەشیان، خۆیان لەسەر ئەو کێشەیە، ساغ بکەنەوە.
لەبەر نزیکی ئێمە لەوانەوە و هارکاریکردنی زۆریان، ‌ هاوڕێیانی ئەوان داوایان لە من کرد کە بچم بۆ بەیرووت، منیش پاش وەرگرتنی ڕاو پرسی هەندێک لە هاوڕێیانی خۆمان، داواکەی ئەوانم قبووڵکرد. لە 16-08-1978 من چووم بۆ لوبنان و دوو هەفتە من و فازیل بە یەکەوە لە ماڵی عادل لە بەیرووت ‌ ماینەوە و بەردەوام هەدوو لام دەبینی بەڵام نەمتوانی کە کێشە شەخسییەکان لابەلا بکەمەوە، بەڵام زۆر بەباشی لە ناکۆکییە تیوریەکەی نێوانیان، تێگەیشتم.
لە گەڕانەوەمدا ڕاپۆرتێکی درێژم لەسەر سەفەرەکەم بە هاوڕێیانی 'وەحدە القاعیدە' پێشکەش کرد و هاوڕێیانی خۆشمانم ئاگادار کردەوە، پێشنیاری ئەوەم بۆ ئەوان کرد کە کار کردنیان لەگەڵ سەرانیاندا لە دەرەوی عێراق، لە دەستدانی وەخت و وزە و ڕووبەڕووبوونەی مەترسی گرتن و تیاچوونە، هەتا بۆ ئێمەش کە زۆر نزیکبووین لەوانەوە. گەرچی پێشتر ورەوری ئەوەمان دەکرد کە وەختی ئەوە هاتووە کە بە یەکەوە کار بکەین لە ڕیکخستنێکی نوێدا، بۆیە لە گەڕانەوەمدا من پێشنیازی درووستبوونی گرووپێکی نوێ کە ‌لە هەردوولامان پێکبێت، بۆ کردن، لە کاتێکیشدا کە ئێمە هەردوولامان دەمێک بوو لەسەر تیوری جیهانی سێیەم، فکرمان ساغکردبووەوە و ڕامان لە ‌ زۆر‌بەی مەسەلەکاندا وەک یەک بوو. پاش ئەوەی ئەوان لێدوان و گفتوگۆیەکی زۆریان لەسەر ئەوە کرد و ئێمەش بەجددی لەسەر یەکگرتن لەگەڵ ئەواندا و کارکردن لە ڕێکخراوێکی نوێدا، قسەوباسی زۆرمان کرد.
وەکو وتم مشتومڕێکی زۆر لەلایەن هەردوولاوە لەسەر ئەو مەسەلەیە کرا و سەرەنجام لە ساڵی 1979 دا، پێم وایە لە کۆتایی ئەو ساڵەدا بوو، کە گرووپی مارکسییە -لینینییەکانی عێراقمان درووستکرد و ڕۆژنامەی 'کار' و 'العمل'مان دەرکرد، کە دواتریش ئەو گرووپە بەناوی کار وە ناسرا.
لێرەش، لە بریتانیا، هەر بەگەیشتنم لەتەک ئەو هاوڕیانەی کە بەروودوا گەیشتبوینە بریتانیا و لەگەڵ هەندێک هاوڕێی دیدا جۆرێک لە پەیوندیمان درووستکرد. هەروەها هەر لەگەڵ ئەو هاوڕییانەدا کەوتینە گفتوگۆ لەگەڵ 'شۆشیالیست وەرکەر پارتی SWP'دا، کە واماندەزانی ئەوان لە ڕوی فکرییەوە لە ئێمەوە نزیکن. پاش چەند دانیشتنێکی ڕۆڵی لەتەک سەرکردەکانیاندا کە بەردەوام 'تۆنی کلیفی' تێدا بوو کە سەرکردەی یەکەمیان بوو، زانیمان کە لەگەڵیاندا ناگەینە هێج سەر ئەنجامێک بۆیە پاشەکشەمان لێکردن. دواتر لەتەک هەندێک برادەری ئێرانی و کوردی خۆماندا شتێکمان درووستکرد دژی جەنگی ئێرانی و عێراقی بۆ ئەم مەبەستەش چەند چالاکییەکمان لەژێر ناوی دەستەیەک لە شوڕشگێڕانی دەرەوی عێراق، بەرەو دژایەتیکردنی سەرمایەداری، کۆمیتەی پشتگیری لە خەباتی کرێکاران و زەحمەتکێشانی کوردستان، دەستەیەک لە بەشداربوانی خۆپیشاندانەکانی شوبات و مارتی، 1988 دژی جەنگ و دژی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، چەند گرووپێکی چکۆلەی دی، ئەنجام دا، دوای ئەوە کەوتمە گۆڕینەوەی نامە و نووسینێکی زۆر لەتەک برادەرانی 'فصیل شیوعی عالەمی / گرووپی کۆمونیستی جیهانی' دا، چەندجارێکیش بینیمن، بەڵام لەگەڵ ئەوانیشدا نەگەیشتمە خاڵێکی ناوکۆیی بۆ کردنی چەشنێک لە چالاکی.
لە سەرەتای نەوەدەکاندا لەپاڵ ئێشکردن و کاری نیقابییدا کە نمایندەی کرێکارەکانی لای خۆمان بووم و لە هەمان کاتیشدا ئەندامی کۆمیتەی نقابەکەشمان بووم. دەستم کرد بە خوێندنەوەیەکی چڕوپڕ سەبارەت بە لینین و مارکس بەتایبەت تیوری مارکس لەسەر ‌دیکتاتۆری پڕۆڵیتاریا و دەوڵەت. پاش ماوەیەک خوێندنەوە و تێکەڵاوبوون بە بزووتنەوەی کرێکاران لێرە و تێڕامان و بیرکردنەوە و شیکردنەوە، لەم بوارەدا توانیم بەتەواوی فکری خۆم ساغ بکەمەوە، بەردەوامیش بووم لە چوون بۆ کۆبوونەوە کوردییەکان و ناکوردییەکان و خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکان.
لە سالێ 1996 دا دوای شەهیدکردنی 'حەمە حەلاق' و هاوڕێکانی لەتەک چەند هاوڕێ و برادەرێکدا کە زۆربەیان یا دۆستی یا سەر بە حیزبی کۆمۆنیستی کارگەری بوون کۆمەڵەیەکمان (جەمعیەک) بە ناوی 'بەرگری کردن لە ماف و ئازادی خەباتی کرێکاران و زەحمەتکێشانی کوردستان'، درووستکرد و بڵاوکراوەیەکیشمان بەناوی پشتگیری دەرکرد. بەداخەوە ئەمە هەر ساڵێک و کەمێک زیاتری خایاند. پاش ئەوەی ‌ کە زۆربەی ئەو بردەرانە خەڵکێکی زۆریان لە دانیشتنەکان تەرەکرد، دواتریش خۆیان لە لیژنەکە کشانەوە، ئەم جەمعیەش وەکوو گەلێکی دی لەوانەی پێشتر بە ئاکامی مەرگی خۆی گەیشت و کۆتایی هات.
ئەمە جگە لەوەی من هەر لەو ماوانەدا بەبەردەوامی بۆ هەندێک لە گۆڤارەکان و ناو بەناویش بۆ یەک دوو ڕۆژنامەیەک وتارم نووسیوە، لەوانە گۆڤاری ‌ دواڕۆژ، هەنگاو، ڕۆژنامەی ژینی نوێ و پەیام، دواتریش لەتەک دوو سێ هاوڕێیەکدا گۆڤاری دالیان و ژیڵەمۆمان دەردەکرد، بەڵام لەبەر کێشەی نەبوونی پارە و چاپەمەنی بەناچاری لە دەرکردنیان، وەستاین. کە باوی ئینتەرنێتیش هات و سایتەکان کەوتنە پێشچاو منیش ناو بەناو دەستم کردەوە بە وتار نووسین ‌ لەپاڵ کارکردن و نواندنی چالاکی لەنێو چەند گرووپێکی لۆکاڵیدا لە لەندەن.
لە ڕۆژی 19-07-2011 دا خۆم خانەنشینی پێشوادەیی کردووە و تەواوی ژیانی خۆمم بۆ ئەوەی کە باوەڕم پێی هەیە، ‌ تەرخانکردووە.
یەکێکە لە چالاکانی گرووپی هاوپشتی هارینگەی (Haringey Solidarity Group (HSG.
ئەم بابەتە 4,955 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] دیارینەکراو | کوردیی ناوەڕاست | سایتی ئەمڕۆ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 9
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 00-00-1952 (72 ساڵ)
جۆری کەس: چالاکی سیاسی
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): قەرەداغ
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 96%
96%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 18-02-2016 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 22-05-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 4,955 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.13 KB 18-02-2016 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
ژیاننامە
یونس نەبیزادە
وێنە و پێناس
مامۆستایانی پەیمانگای ناوەندی مامۆستایانی هەولێر ساڵی 1983-1984
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
کوێرەکانی
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
من هەبم یاخود نا .. ئەمەیە مەهزەلەکە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
خرۆشان و ڕامان
کورتەباس
دەربارەی بەرهەمی (خلیل منەوەرە) و هۆنراوەیەکی (خانای قوبادی)
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
جەعفەر گەردی
کورتەباس
(دارستانی ئەو بنارە) گۆرانی ی شاعیرێکی خەمناکە لەنێوان سیزیف و زۆربادا
وێنە و پێناس
شەهید دڵشاد مەریوانی لە ساڵی 1965
ژیاننامە
ڕەحیم ئیبراهیمی
وێنە و پێناس
تۆفیق تەیارە و تۆفیقی دەڵاڵ ساڵی 1955 لە سلێمانی
کورتەباس
دووهۆنراوە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
شێخ ڕەزای تاڵەبانی بەپێنووسی چەند بنووسێک
پەرتووکخانە
کۆمەڵەی رەنجدەران بۆ کوردستانیە؟
وێنە و پێناس
تەڵاخان خێزانی شێخ لەتیفی حەفید، ساڵی 1967
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
پەرتووکخانە
ببن بە تیشک
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
ئامەی جۆڵا لە ساڵی 1964
ژیاننامە
محەمەد عەلی شێرۆ
کورتەباس
بائاووڕێک لە شیرین و خەسرەو بدەینەوە
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
سادق بەهائەدین ئامێدی
18-11-2008
هاوڕێ باخەوان
سادق بەهائەدین ئامێدی
شەهیدان
جەلال شارەزووری - جەلال حەمە حسێن
04-03-2009
هاوڕێ باخەوان
جەلال شارەزووری - جەلال حەمە حسێن
ژیاننامە
مەهاباد قەرەداغی
30-10-2009
هاوڕێ باخەوان
مەهاباد قەرەداغی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
تاراوگە
02-06-2018
هاوڕێ باخەوان
تاراوگە
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
من هەبم یاخود نا .. ئەمەیە مەهزەلەکە
14-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
خرۆشان و ڕامان
14-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
شێخ ڕەزای تاڵەبانی بەپێنووسی چەند بنووسێک
14-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ببن بە تیشک
13-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کۆمەڵەی رەنجدەران بۆ کوردستانیە؟
13-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دیوانی ڕەواس
13-06-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
ڕەحیم ئیبراهیمی
13-06-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
13-06-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
دۆزی ناسیۆنالی کورد، ئۆتۆنۆمی یا کوردستانێکی سەربەخۆ یا بڕیاری چارەنووس لە ئازادیدا و بۆ ئازادی
12-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
ڕەفیقی وێنەگر کە باس لە مێژووی خۆی و ستۆدیۆ ڕەفیق دەکات
12-06-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 518,450
وێنە 105,226
پەرتووک PDF 19,478
فایلی پەیوەندیدار 97,493
ڤیدیۆ 1,394
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
ژیاننامە
یونس نەبیزادە
وێنە و پێناس
مامۆستایانی پەیمانگای ناوەندی مامۆستایانی هەولێر ساڵی 1983-1984
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
کوێرەکانی
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
من هەبم یاخود نا .. ئەمەیە مەهزەلەکە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
خرۆشان و ڕامان
کورتەباس
دەربارەی بەرهەمی (خلیل منەوەرە) و هۆنراوەیەکی (خانای قوبادی)
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
جەعفەر گەردی
کورتەباس
(دارستانی ئەو بنارە) گۆرانی ی شاعیرێکی خەمناکە لەنێوان سیزیف و زۆربادا
وێنە و پێناس
شەهید دڵشاد مەریوانی لە ساڵی 1965
ژیاننامە
ڕەحیم ئیبراهیمی
وێنە و پێناس
تۆفیق تەیارە و تۆفیقی دەڵاڵ ساڵی 1955 لە سلێمانی
کورتەباس
دووهۆنراوە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
شێخ ڕەزای تاڵەبانی بەپێنووسی چەند بنووسێک
پەرتووکخانە
کۆمەڵەی رەنجدەران بۆ کوردستانیە؟
وێنە و پێناس
تەڵاخان خێزانی شێخ لەتیفی حەفید، ساڵی 1967
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
پەرتووکخانە
ببن بە تیشک
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
ئامەی جۆڵا لە ساڵی 1964
ژیاننامە
محەمەد عەلی شێرۆ
کورتەباس
بائاووڕێک لە شیرین و خەسرەو بدەینەوە
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
فۆڵدەرەکان
ژیاننامە - جۆری کەس - سینەماکار ژیاننامە - جۆری کەس - دەرهێنەر ژیاننامە - جۆری کەس - ئەکتەر ژیاننامە - وڵات - هەرێم (لەدایکبوون) - باشووری کوردستان ژیاننامە - نەتەوە - کورد ژیاننامە - لەژیاندا ماوە؟ - بەڵێ (تا ڕۆژی تۆمار/چاککردنی ئەم بابەتە، ئەم کەسایەتییە لە ژیاندا ماوە) ژیاننامە - شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون) - سلێمانی ژیاننامە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست ژیاننامە - ڕەگەزی کەس - نێر وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.86 چرکە!