ئەمڕۆ 21-02-2016 دکتۆر یوسف محمەد سادق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی کۆرانی کرد. لەو دیدارەدا نەوشیروان مستەفا وێڕای بەخێر هاتنی سەرۆکی پەرلەمان بۆ لەندەن هیوای خواست لە سەردانەکەیدا سەرکەوتوو بێت.
نەوشیروان مستەفا جەختی لە سەر ئەوە کردەوە ئێمە سورین لەسەر بەرقەرارکردنی سیستمێکی حوکمڕانی لە کوردستاندا کە لە بەرژەوەندی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا بێت.
لەو دیدارەدا سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە وردی تیشکی خستە سەر بارو دۆخی سیاسی و ئابوری هەرێمی کوردستان و ڕایگەیاند هەرێمی کوردستان بە دۆخێکی زۆر قورس ومەترسیداردا تێپەڕ دەبێ و کاریگەری ئەو دۆخەش زۆر بە قورسی کاریگەری هەبوە لەسەر بژێوی ژیانی خەڵک بە تایبەتی فەرمانبەرانی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
دواتر نەوشیروان مستەفا باسی لەوە کرد لە ڕابردودا ئێمە وەک بزوتنەوەی گۆڕان بە هەموو ڕێگایەکی مەدەنی هەوڵمان داوە بارودۆخی سیاسی و ئابوری بەشێوەک ڕێکبخرێت بە ئاراستەی سیستمێکی حوکمڕانی تەندروست لە ڕووی سیاسی و ئابوریەوە کە لە قازانجی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستاندا بێت، ببێتە بنەما بۆ قۆستنەوەی هەر دەرفەتێکی نێودەوڵەتی نوێ لە ناوچەکە لە ڕووی بەدیهێنانی خوستە نەتەوەیی و نیشتمانیەکانەوە. بۆیە ئێستاش سورین لەسەر فشار کردن بۆ ئەنجامدانی چاکسازی بنیەڕەتی لە هەمو بوارەکاندا بە هاوکاری هێزو لایەنە سیاسییەکانی تری هەرێم لە جوارچێوەی دامەزراوە شەرعیەکانی هەرێم بە تایبەتی پەرلەمانی کوردستان.