پرۆتستۆی دەستگیرکردنی بەنایاسایی فەرامۆش مەلا نەجم دەکەین
لەبەرواری 19-2-2016لە حکومەتێکی نایاسایی و دەسەڵاتێکی ماوە بەسەرچوودا بەشێوەیەکی نایاسایی و پێش دادگایککردن کارمەندێکی هاتوچۆی دەڤەرێکی ڕاپەڕین دەستگیردەکرێت و بەرەو شوێنێکی نادیاری دەبەن، تاکە هۆکاری دەستگیرکردنی فەرامۆش مەلا نەجم تەنیا بەقسەکردن بەرگریکردن بووە لە قوت و ناڵەو ئازاری خەڵک کە بەهۆی قەیرانە کەڵەکەبووەکانی حکومەتەوە تووشی خەڵک هاتووە. دەستگیرکردنی فەرامۆش مەلا نەجم لە لایەن هێزێک لە دەرەوەی پۆلیس نایاسایەو سەرەڕای ئەوەش خودی دەستگیرکردنەکە پێشێلکاریە لەهەمبەر ئازادای ڕادەربڕین.
ئێمە کۆمەڵێک لە چالاکی مەدەنی و ڕۆژنامەنووس ئەو شێوازە دەستگیرکردن و داپلۆسینی ڕای ئازاد مەحکوم و پرۆتستۆ دەکەین و داوا دەکەین هەرچی زووە کاک فەرامۆش ئازاد بکرێت.
جێگەی سەرنجە دەسەڵات لەبڕی گەران بەدوای چارەسەری قەیرانەکان و پێدانی قووت و موچەکی خەڵک کە پێنج مانگە دواکەوتووە دەنگی خەڵکی مەینەت چەشتوو بەزەبرو هەرەشەو زیندان کپ دەکات، ئەو شکڵە لە حکومڕانیەش قین و توڕەیی خەڵک زیاتر دەکات
چالاکان و ڕۆژنامەنوسانی ڕانیە
21-02-2016