شێخ وەسان یان هەندێک جار بە شێخ وەسانان گۆدەکرێت، گوندێکە، دەکەوێتە شارەدێی #باسرمە# لە شارۆچکەی #شەقڵاوە#ی پارێزگای #هەولێر#، #باشووری کوردستان#.
#16-04-1987# لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئێراقەوە بۆ یەکەمین جار چەکی کیمیایی تێدا تاقیکرایەوە و بەهۆیەوە سەدان هاووڵاتی سڤیل بوونە قوربانی و سەدانی تریش برینداربوون، هەندێکیان زوو بەو برینەوە شەهیدبوون و هەندێکیشان تاکۆتایی تەمەنیان بەو ئازارەوە ناڵاندیان و بوونە قوربانی درێژخایەن. [1][2]