کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  583,108
وێنە
  123,491
پەرتووک PDF
  22,048
فایلی پەیوەندیدار
  124,949
ڤیدیۆ
  2,191
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
315,934
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,356
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,660
عربي - Arabic 
43,635
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,455
فارسی - Farsi 
15,586
English - English 
8,502
Türkçe - Turkish 
3,818
Deutsch - German 
2,024
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,805
شوێنەکان 
17,030
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,507
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
899
وێنە و پێناس 
9,457
کارە هونەرییەکان 
1,496
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,929
نەخشەکان 
251
ناوی کوردی 
2,816
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,188
شوێنەوار و کۆنینە 
739
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,038
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,633
کورتەباس 
22,097
شەهیدان 
11,889
کۆمەڵکوژی 
11,361
بەڵگەنامەکان 
8,710
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,062
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,635
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
891
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
19
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,269
PDF 
34,621
MP4 
3,821
IMG 
232,780
∑   تێکڕا 
272,491
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کۆسرەت ڕەسوڵ لە یادی ڕاپەڕیندا پەیامێک ئاڕاستەی هاوڵاتیانی کوردستان دەکات
پۆل: بەڵگەنامەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، بووەتە کوردستانی گەورە! لە هەموو لایەک و شێوەزمانێکی کوردستان ئەرشیڤوان و هاوکاری هەیە.
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
کۆسرەت ڕەسوڵ لە یادی ڕاپەڕیندا پەیامێک ئاڕاستەی هاوڵاتیانی کوردستان دەکات
بەڵگەنامەکان

کۆسرەت ڕەسوڵ لە یادی ڕاپەڕیندا پەیامێک ئاڕاستەی هاوڵاتیانی کوردستان دەکات
بەڵگەنامەکان

جەماوەری بەشەرەفی خەڵکی کوردستان
کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان
پێشمەرگە قارەمان و گیان لەسەر دەستەکانی کوردستان
هەڤاڵانی زیندانیە سیاسیەخۆڕاگرەکان و ڕێکخستنە دێرینە چاونەترسەکان

سڵاوی ڕاپەڕین و خۆڕاگریتان لێبێت...

پیرۆزبایی گەرمی یادی بیست و پێنج ساڵەی ڕاپەڕینە مەزنەکەی بەهاری 1991 لێدەکەین و دەستی ماندوونەبوون و هەڵمەتبەریتان دەگوشین و دروود و سڵاو بۆ قوربانیان و کەمئەندامانی ڕاپەڕین دەنێرین و سەری ڕێزو وەفاداریش لە ئاست ئارامگای شەهیدە نەمرەکان دادەنەوێنین.

لە بەهاری 1991 گەلی ئێمە سەلماندی کە کورد نەتەوەیەکی ئازادی خواز و کۆڵنەدەرەوبە هەچ نرخێک بێت مافە ڕەواکانی خۆی بەدەست دێنێت و هەرگیز لە قوربانیدان و فیداکاری سڵ ناکاتەوە، هەربۆیە لە جێبەجێکردنی بەرنامەو نەخشەی ڕاپەڕیندا هەموو هێزەسیاسیە کوردستانیەکان لە چوارچێوەی بەرەی کوردستانیدا و بە هەماهەنگی ڕێکخستنە دێرینەکانی ئەوێ ڕۆژێ و شانەچەکدارەکان و سەرجەم کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەشدار و هاوکاربوون و یەکێتی و یەکگرتوویی تەواوی گەلەکەمان ڕۆڵی بەرچاوو یەکلاکەرەوەی لە سەرخستنیدا بینی.

کوردستانیانی خۆڕاگر...

لای هەموومان ئاشکرایە کە ئەمڕۆ کوردستان و عێراق و ناوچەکەش بە هەلومەرجێکی سیاسی سەخت و دژوارو زۆر هەستیاریشدا گوزەر دەکات، ماوەی چەند ساڵێکەجەنگی هەموو جیهان لە دژی تیرۆر و کۆنەپەرستان لە م ناوچەیە لەنگەری گرتووە، و هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەدژی جاهلیەت نەک هەر لە باشووری کوردستان بەڵکو لەبەشەکانی تری ووڵاتەکەشمان بە درێژایی زیاتر لە هەزاران کیلۆمەتر لە ڕوو بە ڕووبوونەوەیەکی سەرسەختانەی بێوێنەدان کە بە شاهیدی دۆست و دوژمنانیشمان سەرکەوتنی مێژووی گەورەیان بەدەست هێناوە، پشت بە خوای مەزن و قارەمانێتی ڕۆڵەکانمان بەرەی دژە مرۆڤایەتی لەسەر دەستی هێزی پێشمەرگەی قارەمان و شەڕڤانانی ئازاو چاونەترس لە بەردەم شکست و هەڵدێری گەورەدان، کەدیارە ئەوسەرکەوتنە مەزنانەش بە خوێنی ئاڵی سەدان وهەزاران گەنج ومێرخاسی گەلەکەمان نەخشێنراوە.

هەموو لێکدانەوە سیاسیەکانیش ئەوەمان پێدەڵێن کە عێراق و ناوچەکە لەبەردەم ئاڵوگۆڕێکی گەورەدایە لەڕووی نەخشەی سیاسیەوە کەبەدڵنییاییەوە هەرێمەکەی ئێمەشی لێ بەدەر نابێت، هەربۆیە چارەنووسی هەمووان بەندە بە یەک دەنگی و یەک ڕیزی هێز و لایەنە سیاسیەکان و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانەوە، لە هەموو کات زیاتر پێویستمان بە خیتابێکی سیاسی نەتەوەیی یەکگرتوو هەیە کە تەعبیر بێت لە خواست و ئاوات و ئامانجە نیشتمانی ونەتەوەییەکانمان.

خەڵکی خۆڕاگری کوردستان... لای هەموانیش ڕٍوونە کە هاوکات گەلەکەمان لە هەرێمی کوردستان و لە سایەی حوکم و دەسەڵاتی خۆماڵی خۆمان و لە ئەنجامی کێشە و ململانێ سیاسیە ناوخۆیی و ناوچەییەکان و لەژێر کاریگەری گۆڕانکاریە ئابووریە سەختەکانی جیهان و ناشەفافیەتی مەلەفە ئابووریەکانی پەیوەست بە قووت و داهاتی خەڵک و گشت سەرچاوە داراییە ناوخۆییەکان کە ئەمڕۆ هەرێمەکەمانی دووچاری چەندین قەیرانی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتیش کردووە، ئەمە سەرباری قەیرانە سیاسیەکان ولەکارخستنی پەرلەمانی کوردستان،لەم نێوەندەدا قەیرانی سەختی داراییش کاریگەری خراپی لەسەر گەشەی نیشتمانی و دواکەوتنی ئاوەدانکردنەوە لەهەردوو کەرتی گشتی و تایبەتی جێهێشتووە،و خەڵکەکەیشی زۆر خۆڕاگرانە ڕۆژگارێکی ئێجگار سەخت دەگوزەرێنن لە بێ مووچەیی و کەمی خزمەتگوزارییە بنەڕەتیە کانی ژیان، بەجۆرێک کە داتەپینی باری دارایی کەرتی تایبەتیشی گرتۆتەوە کە کۆڵەکەی بنچینەیی ئابووری ووڵاتن.

هەربۆیە ئێمە لەو باوەڕەداین کە ڕیچگا چارەی تێپەڕاندنی ئەم قەیرانانە کارکردنی جدی و لێبڕاوانەیەبۆ دیموکراسیەتێکی ڕاستەقینە کە دەستەبەری گێڕانەوەی متمانە بێت لە نێوان کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و تەواوی هێزەسیاسیەکان لە هەرێمی کوردستان و هەنگاو نانە بە ئاڕاستەی چارەسەری ڕیشەیی و بنەبڕکردنی گەندەڵی و فەراهەمکردنی ڕێگای ئاشتیانەی دەستاودەستکردنی دەسەڵات و پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی ئابووریانەی شەفاف لە هەموو مەلەفە ئابووریەکان و دوورکەوتنەوە لە دروشم بازی و موزایەداتی سیاسی بەسەر یەکتریەوە.

بۆ پێشەوە بەرەو بەدیهێنانی تەواوی ئامانجە نیشتمانی و نەتەوەییەکانمان
نەمری بۆ شەهیدانی ڕاپەڕین و خەباتی ڕەوای گەلەکەمان
درودو سڵاو بۆ هێزی پێشمەرگەی قارەمان

کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی
جێگری سکرتێری گشتی(ی ن ک)
یادی 25 ساڵەی ڕاپەڕینی 1991
ئەم بابەتە 9,708 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 04-03-2016 (9 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 91%
91%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 04-03-2016 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 9,708 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.234 چرکە!