کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,612
وێنە
  123,875
پەرتووک PDF
  22,077
فایلی پەیوەندیدار
  125,576
ڤیدیۆ
  2,192
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,592
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,553
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,711
عربي - Arabic 
43,854
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,622
فارسی - Farsi 
15,767
English - English 
8,522
Türkçe - Turkish 
3,821
Deutsch - German 
2,030
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,087
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
965
وێنە و پێناس 
9,463
کارە هونەرییەکان 
1,573
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,952
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
761
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,051
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,676
کورتەباس 
22,144
شەهیدان 
11,899
کۆمەڵکوژی 
11,366
بەڵگەنامەکان 
8,719
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,063
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
906
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
55
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,347
PDF 
34,671
MP4 
3,832
IMG 
233,692
∑   تێکڕا 
273,542
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
بەیاننامەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە یادی ڕاپەڕیندا
پۆل: بەڵگەنامەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
بەیاننامەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە یادی ڕاپەڕیندا
بەڵگەنامەکان

بەیاننامەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە یادی ڕاپەڕیندا
بەڵگەنامەکان

خانەوادە و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان
جەماوەری خۆڕاگر و تێکۆشەری کوردستان
پێشمەرگە قارەمانەکان
بیست و پێنج ساڵ لەمەوبەر و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا و لە ڕانیەی دەروازەی ڕاپەڕینەوە، گەلە نەبەزەکەمان بە پێشڕەوایەتی بەرەی کوردستانی و پشتیوانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، لە دژی جەور و ستەمی دەسەڵاتی بەعسی فاشی ڕاپەڕی و لە نەبەردێکی میللی یەک دەست و یەک بڕوادا و لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا تەواوی دامودەزگا سەرکوتکەرەکانی ڕژێمی ڕاماڵی و باشووری کوردستان ئازادکرا و لە داگیرکەری بەعسی پاککرایەوە. ئەو داگیرکەرەی پێیوابوو بە ئاگر و ئاسن و ئەنفال و کیمیاباران ئیرادەی ئازادیخوازانەی میللەتی کوردی تێکشکاندووە و لە ئامانجە نەتەوەییە ڕەواکانی پەشیمانی کردووەتەوە.
ئەو ڕاپەڕینە مەزن و وەرچەرخانە مێژووییە، دەسپێکی قۆناغێکی نوێی لە مێژووی کوردستان و بزاڤە ڕزگاریخوازەکەیدا هێنایە ئاراوە و لە سایەیدا گەلی باشووری کوردستان بە ڕابەرایەتی هێزە شۆڕشگێڕ و ئازادیخوازەکانی، بۆ یەکەمجار دەرفەتی خۆبەڕێوەبردنی بۆ ڕەخسا و لە سایەیدا ئەزموونی حوکمڕانیی خۆماڵی و دیموکراتیانەی دەستیپێکرد و بەنێو هەوراز و نشێو و ئاستەنگ و سەختییەکاندا، وڵاتێکی وێران و خاکێکی سوتماکی دووبارە ئاوەدانکردەوە و بە خەباتێکی بێ پسانەوە دۆزی ڕەوای نەتەوەییمانی گەیانده ‌قۆناغی ئەمڕۆ کە جیهانی ئازاد هاوسۆز و پشتیوانیەتی.
سەرکەوتنی ڕاپەڕین، چەندی بۆ هەلومەرجی بابەتیانەی ئەو ڕۆژگارە دەگەڕێتەوە، دەیان هێندە بەرهەمی یەکدەستی گەل و هێزە سیاسییەکانی و کۆبوونەوەی هەمووان لە ژێر چەتری بەرەی کوردستانیدا بوو. بەرەیەک توانی پێشوەخت پێشهاتە سیاسییەکان پێشبینی بکات و خۆی بۆ قۆستنەوەی دەرفەت ئامادەبکات و لە کات و ساتی لەباردا بڕیاری بوێر و یەکلاکەرەوە بدات و لە ئاست ئەرکی قۆناغەکە و پێشڕەوایەتی هێزی گەلدا بێت.
ئەمڕۆ کە یادی ڕاپەڕینی پیرۆزی گەلەکەمان دەکەینەوە، کوردستان و ئەزمونەکەی چەندین قۆناغی سەختی بڕیوە و کورد لە پێگەیەکی سیاسی نێونەتەوەیی سەنگین و بەهێزدایە و لە ئاستانەی وەرچەرخانی گەورە و هەڵوەشانەوە و دوبارە نەخشاندنەوەی ناوچەکەدایە و لە هەر کات نزیکترین لەبەدیهاتنی ئاواتە مەزنەکەمان کە مافی چارەی خۆنوسین و سەربەخۆیی یەکجارییە، هەربۆیەش لە لەهەرکات زیاتر تەحەددی و هەڕەشە و گێچەڵ و پیلان ڕووبەرووی ئەزمونەکەمان بۆتەوە و بە جۆرەها شێواز دەیانەوێ ئیرادەمان بشکێنن و لەم دوایین قۆناغەدا لە خواستە ڕەواکەمان ساردمان کەنەوە.پەلاماری داعش،ئابڵوقە و سیاسەتی برسیکردن، نانەوەی تەفرەقەی ناوخۆیی و تێکدانی ڕیزی هێزە سیاسییەکان، گێچەڵ و شەڕفرۆشتن بە دامەزراوە سەروەرییەکانی کوردستان، قەیرانخوڵقێنی و هەڕەشەی تێکدانی ئەمنیەت و وئاشتی نێوخۆیی و ئۆقرەیی سیاسی، لە ڕواڵەتەکانی ئەو تەحەدیی و شەڕانگێزییەن کە تەنیا و تەنیا دژی ئیرادەی سەربەخۆییخوازی میللەتەکەمانە و بۆ ڕێگرییە لەبەدیهاتنی ئەو خواست و مافە ڕەوایە.
گەل و پێشمەرگەی کوردستان بە شاهیدی دۆست و دوژمن، سەرباری هەموو ئاستەنگ و پیلانەکان، توانی خۆڕاگرانە کوردستان بپارێزێ و داعشی دوژمن تێکبشکێنێ، ئەوانەی گرەویان لەسەر داعش کرد و گرەوەکەیان دۆڕاند، ئێستا دەیانەوێ بە شێوازی دیکە و لەناوخۆدا کوردستان بنکۆڵ بکەن و بە قەیران و گرفتی ناوخۆییەوە سەرقاڵی بکەن تا دەرفەتە مێژوییەکەی لەدەست بچێ و نەپەرژێتە سەر دیاریکردنی چارەنوسی خۆی و لە گۆڕانکاریی و هەڵوەشانەوەی هاوکێشە و نەخشەی ناوچەکەدا دەستبەتاڵ دەرچێ.
بۆ هەموو لایەک ڕوون و ئاشکرایە بە درێژایی سەد ساڵی ڕابردوو، هەرگیز هەل و مەرجێکی بابەتیی وەک ئێستا لەبار و گونجاو بۆ نەتەوەی کورد نەهاتۆتە پێش و دەرفەتی وەک ئێستا زێڕینی بۆ نەرەخساوە، بۆیەش گەلەکەمان و هێزە سیاسییەکانی و دامەزراوەکانی لەبەردەم بەرپرسیاریی مێژوویی لەدەستنەدانی ئەم هەلە دەگمەن و فورسەتە مێژووییەن کە سەدساڵە نەتەوەکەمان خەباتی بۆ دەکاو خوێن و قوربانی بۆ دەدات. ئەمەش یەکڕیزیی نیشتمانی و هاوخیتابی سیاسیی و یەکدەستی و یەک بڕوایی دەخوازێ.
پارتیمان باوەڕی وایە کە هەم ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەدییەکان و هەم لەدەستنەدانی دەرفەتی مێژوویی، بە هاودەنگیی نیشتمانیی دێتەدی. دەبێ لەم چرکە ساتە مێژووییەدا هەموان لەدەوری یەک ئامانج کۆبینەوە و ئەولەویاتمان یەک بێ و، لە ململانێی بەرچاوتەنگیی حزبایەتی و گرێی دەرونی و پاشکۆیەتی و گوێلەمستی بۆ ئەم لاولا و میحوەربەندییەکانی ناوچەکە و هەروەها لە فکری شومی ئەنارشیستی و فەوزەویەت و هەرزەیی سیاسیدەستهەڵگرین و لە ئاست گەورەیی و چارەنوسسازیی قۆناغەکەدا بین.
ئەزمونەکەمان لە ئێستادا لەبەردەم ئەنجامدانی ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانی مەزندایە کە ئەویش گەیاندنی خەباتی گەلەکەمانە بەدوایین ئامانج. ئەو ئەرکە بە هەماهەنگی و پێکەوەیی هێزە ڕەسەن و بەرپرسیارەکان دێتەدی. حکومەتێکی تۆکمە و سەرکردایەتییەکی سیاسی یەکدەست و پەرلەمانێک کە گەیاندنی میللەت بەو ئامانجە مەزنە بەئەرکی یەکەمی خۆی بزانێ بۆ ئەم قۆناغە چارەنوسسازە پێویستن، هاوکاتیش بەخۆداچونەوە و ڕاستکردنەوەی ناڕێکی و هەڵە و کەم و کورتییەکانی حوکمڕانی خۆماڵی لە ڕێی پرۆسەیەکی چاکسازیی هەمەلایەنە کە ببێتە مایەی کەمبونەوەی ئازار و مەینەتییەکانی گەلەکەمان و چارەسەری قەیرانی دارایی و هێنانەدی عەدالەت و باڵادەستییەکی زیاتری یاسا و خواستی گەل هەروەکو لە ناوەرۆکی هەردوو بڕیاری جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی_دا هاتووە، کە پێویستییەکی دیکەی سەرخستنی قۆناغەکەیە.
لە یادی پڕشکۆی ڕاپەڕیندا
سڵاو لە گەلی خەباتکار و ڕاپەڕیو و قوربانیدەری کوردستان
سڵاو لە شەهیدانی ڕاپەڕین و تێکڕای شەهیدانی کورد و کوردستان
سەرکەوێ ئیرادەی لەبننەهاتووی گەلەکەمان و بێتەدی ئامانجی ڕەوای مافی چارەی خۆنوسین
بۆ پێشەوە بەرەو کوردستانێکی سەربەخۆ و ئاوەدان و گەشاوە و دوور لە قەیران و تەنگ و چەڵەمە.
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
04-03-2016
ئەم بابەتە 6,351 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 04-03-2016 (9 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 90%
90%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 04-03-2016 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 6,351 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.718 چرکە!