- فڕۆکەیەکی مەدەنی ئەمریکی بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە بەناچاری لە سەر شەقامی گوندێکی نزیک هەولێر نیشتەوە، بەرپرسی ئاسایشی ناوچەکەش ڕایگەیاند"سەرنشینانی فڕۆکەکە سەلامەتن".
- ئەنجوومەنی وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا هەناردەکردنی کەرەستەی سەرەتایی بەرهەمهێنانی ئالیکی ئاژەڵ و ڤاکسینی دژی نەخۆشیەکانی پەلەوەر بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراق ڕابگیرێت و، ڕێگریش لە هاوردەکردنی ماسی و سەوزەی ئەو ناوچانە بکات.