فەرماندەی ئاسایشی دەریایی تورکیا ئاماری کۆچی نایاسایی پەنابەران لە ساڵی 2014-2015 لە گەڵ مانگی کانونی دووەم و شوباتی ئەمساڵی بڵاوکردوه و ڕایگەیاند کە لەم ماوەیەدا 488 کۆچبەر خنکاون و 274 قاچاخچی دەستگیرکراون.
بە پێی هەواڵی ئاژانسی دۆغانی تورکی، فەرماندەی ئاسایشی دەریایی تورکیا ڕاگەیاندووە لە ساڵی 2014 لە 574 ڕووداوی نقومبونی کەشتیدا 69 کۆچبەر خنکاون، هەروەها 14 هەزار و 961 کۆچبەریش لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی دەریاییەوە دەستگیرکراون لەگەڵ 106 قاچاخچی.
هەروەها لە سالی 2015 لە دوو هەزار و 430 ڕوداودا 279 کۆچبەر خنکاون، هەروەها 91 هەزار و 611 کەسیش دەستگیرکراون و 190 قاچاخچیش دەستگیرکراون.
لە دوو مانگی کانونی دووەم و شوباتی ئەمسالیش لە 266 ڕووداودا 140 کۆچبەر خنکاون و 12 هەزار و 57 کۆچبەریش دەستگیرکراون لەگەڵ 32 قاچاخچی.
زوربەی کوچبەران لە ولاتانی وەکو ئەفغانستان و ئیران و عیراق و سوریا بە سەر تورکیاوا ڕوویان لە وڵاتانی ئەوروپایە بەڵام فەرماندەی دەریایی ڕەگەزی ئه و کۆچبەرانەی خنکاون ئاشکرا نەکردووە.
بە پێی ڕاپۆرتەکانی ئۆپوزسیونی سوریا لە کوتایی ساڵی ڕابردوو ژمارەی پەنابەرانی سوری لە وڵاتانی دراوسێی سوریا لە (تورکیا و لبنان و ئەردن و هەرێمی کوردستان و تەنانەت وڵاتانی ئەروپا 4 ملیون تێپەراندووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتوکان تایبەت بە کاروباری کۆچبەرانیش زیاتر لە 11 ملیۆن هاوڵاتی سوری کە زیاتر لە 7 ملیون لە ناو ئه و وڵاتە و زیاتر لە 4 ملیونیش لە دەروەی سوریا ئاوارەبوونەتەوە.
لە سەر قەیرانی کۆچبەرانیش یەکێتی ئەوروپا داوا لە تورکیا دەکات سنورەکانی لە بەردەم لێشاوی کۆچبەرانی بەره و ئەوروپا دابخات بەڵام لە سەر پرسی کۆچبەران تورکیا مامەڵەی سیاسی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا دەکات و تا ئێستا ڕێکنەکەوتون.
- 09-03-2016