نووسین و ئامادەکردنی: حەمید ئەبوبەکر بەدرخان
بڵاوکراوەی: دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی: بەدەرخان
ناوەرۆکی پەڕتووکەکە بریتییە لە هەموو ئەو وێنەو دۆکیۆمێنتانەی کە بڵاونەکراونەتەوە و لەگەڵ نووسینی چەند نووسەرێک لەبارەی #کەمال فوئاد#ەوە لەوانە بابەتێکی د. #وریا عومەر ئەمین#، د. #نەجاتی عەبدوڵڵا#، لەگەڵ بابەتی نووسەری پەڕتووکەکە کە تەواوی ئەم بابەتانە لەبارەی کەسایەتی کەمال فوئادو ڕۆڵی ئەم پیاوەوەیە لە شۆڕشی نوێی گەلەکەمان و هاوکات لەبارەی خەباتی ڕۆشنبیریی و زانستی و ئەکادیمی کەمال فوئادەوەیە.