بەنداوی دەربەندی گۆمەسپان
بەرزترین شوێنی بەنداوەکە لەسەر ئاستی ڕووی دەریاوە (898) مەترە و نزمترینیشی (814) مەترە، پانییەکەی لە بنمیچدا (70) مەترە و لەسەرەوەیدا (10) مەترە، بەرزییەکەشی (70) مەترە و ڕووبەری گڵدانەوەی ئاوی بەنداوەکە (2252) دوو هەزار و دوو سەد و پەنجا و دوو دۆنمی کشتوکاڵی دادەپۆشێت، سەرچاوەی ئاوی سەرەکی بەنداوەکەش ئاوی باران و کانیاوە سرووشتییەکانی بناری چیاکانی کێشکە و #سەفین# و دۆڵی سماقوڵی یە، بارانی ساڵانەی ناوچەکە لەساڵێکدا (600-800) ملیمەترە و داهاتی ئاوی ساڵانەی ناوچەکەش (47، 839، 221) چل و حەوت ملیۆن و هەشت سەد و سی و نۆ هەزار و دوو سەد و بیست و یەک مەتر سێجایە، توانای گڵدانەوەی ئاوی بەنداوەکەش (80800000) هەشتا ملیۆن و هەشت سەد هەزار مەتر سێجایە.
لە ئیدیۆمی کوردەواریشدا ئەو شوێنە ناوی هاتووە وەکوو ناوچەیەکی فێنک و ئاو وهەواخۆش وتراوە: ئەگەر نەگەیشتییە کوێستانێ، هەڕوە دەربەندی گۆمەسپانێ.
بڕیاربوو ساڵی 2021 تەواو بکرێت، بەڵام هێشتا کاری درووستکردنی بەنداوەکە تەواو نەبووە.[1]