بەرپرسی ناوەندی پەروەردەی زمانی کوردی و ئەدەبیاتی منداڵانی ئەدەب لە شاری #بۆکان#.
مستەفا ئێلخانی زادە
مستەفای ئێلخانی زادە یەکێکە لە نوسەرەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان و لەبواری جۆراوجۆری ئەدەب کاردەکات وەک شیعر و وەرگێڕان و زمانەوانی، بەڵام زیاتر وەک نوسەرێکی ئەدەبیاتی منداڵان ناسراوەو زیاتر لە چل کتێبی چاپکراوی هەیە بەزمانی کوردی، فارسی تورکی، هاوکات چیرۆکنوس و وەڕگێڕێکی بەسەلیقەشەو چەندان بەرهەمی جۆراوجۆری بڵاوکردۆتەوەو ئەندامی (ئەنجومەنی نوسەرانی منداڵانی ئێران)ە کە مەڵبەندی سەرەکی لە شاری تارانە، هەروەها ئەندامی (ئەنجومەنی پەروەردەی نەوجەوانانی ئێران)ە
جگە لەوەش لە بۆکان فێرگەیەکی فێرکردنی زمانی کوردی هەیە، بەناوی (کۆڕی فێرکاری و فەرهەنگی ئەدەب)، لەبەرئەوەی زمانی کوردی لە قوتابخانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناخوێندرێت، بۆیە ئیشی ئەو فێرگەیە ئەوەیە وانەی کوردی لە سێ قۆناغی جیادا بڵێتەوە، لەو فێرگەیەدا منداڵ و پیر پێکەوە وانە دەخوێنن.
مستەفا ئێلخانی زادە لەڕۆژی (3 مردادی 1324 هەتاوی بەرامبەر 25-7-1945 زاینی) لە شارە جوانەکەی بۆکان لەدایکبووە.
-نوسەر، زمانەوانەو چەندین ساڵە لە بواری پەروەردەی زمانی کوردی و وەرگێران و نووسیندا چالاکە و چەندین کتێبی لە بواری زمانی کوردی و وێژەی منداڵاندا چاپ و بڵاوکردووەتەوە.
بە کوردی و فارسی، تورکی لە بواری وەرگێڕان و ئەدەبی منداڵاندا، کتێبی چاپکراوی هەیە.
-بەڕێوەبەری دامەزراوەی فەرهەنگی و بارهێنانی وێژەیی لەشاری بۆکانە.
ئەندامی ئەنجوومەنی نووسەرانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێرانە کە ناوەندەکەی لە شاری تارانە.
-لەلایەن زانکۆی کۆیەوە ڕێزلێنانی پێبەخشراوە.
-ساڵی 2014 لەلایەن بونیادی زانست و تەکنیکی ئێرانەوە پلەی دکتۆرای زمانی کوردی پێبەخشرا.
زیاتر لە چل کتێبی چاپکراوی هەیە.
$هەندێک لە کتێبەکانی بۆ منداڵان بە زمانی فارسی :$
مجموعه قصەهای کودکان
سه شیاد بدبخت
چاره (مجموعەی چهار داستان از کردستان)
انشا و نامەنگاری یاران (برای دورەی ابتدایی)
$کتێبەکانی بەزمانی کوردی بۆ منداڵان :$
شازادە چکۆلە
سەندرێللا
بێچووە مراوی ناشیرین
جرجه مشک
خەڵات
ئەولا دەشت و ئەولا دەشت [1]