کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  583,108
وێنە
  123,491
پەرتووک PDF
  22,048
فایلی پەیوەندیدار
  124,949
ڤیدیۆ
  2,191
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
315,934
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,356
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,660
عربي - Arabic 
43,635
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,455
فارسی - Farsi 
15,586
English - English 
8,502
Türkçe - Turkish 
3,818
Deutsch - German 
2,024
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,805
شوێنەکان 
17,030
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,507
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
899
وێنە و پێناس 
9,457
کارە هونەرییەکان 
1,496
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,929
نەخشەکان 
251
ناوی کوردی 
2,816
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,188
شوێنەوار و کۆنینە 
739
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,038
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,633
کورتەباس 
22,097
شەهیدان 
11,889
کۆمەڵکوژی 
11,361
بەڵگەنامەکان 
8,710
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,062
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,635
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
891
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
19
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,269
PDF 
34,621
MP4 
3,821
IMG 
232,780
∑   تێکڕا 
272,491
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
قادر حەمە ساڵح فەقێ قادر ڕەباتی (حاکم قادر سەنگاوی)
پۆل: شەهیدان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
زانیارییەکانی کوردیپێدیا لە هەموو کات و شوێنێکەوەیە و بۆ هەموو کات و شوێنێکیشە!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
قادر حەمە ساڵح فەقێ قادر ڕەباتی (حاکم قادر سەنگاوی)
شەهیدان

قادر حەمە ساڵح فەقێ قادر ڕەباتی (حاکم قادر سەنگاوی)
شەهیدان

یەکەم شەهیدی بەرگری لەئەنفالی #گەرمیان#.
لە پایزی 1962 لەشارەدێی سەنگاو لەدایکبووە، باوکی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلول بووەو فەقێ قادری باپیری ڕوناکبیرو کەسایەتییەکی دیاری سەردەمی مەلیک مەحموود بووە، مامۆستا عەلادین سوجادی لەرشتەی مرواریدا باسی لێهاتووی فەقێ قادری کردووە.
سەعادەت خانی دایکی شەهید، لەدیدارێکدا لەبارەی کوڕە شەهیدەکەیەوە وتی: ڕۆژێکیان پێووتم دایە گیان حەز دەکەم گوێم لێ بگریت، بەتەمام ببم بەپێشمەرگە، پێمووت: قادر گیان من ناتوانم بێ تۆ هەڵبکەم.
وتی: گەر بمێنمەوە دەستگیرم دەکەن و لەژێرئەشکەنجەدا دەمکوژن، بۆیەگەرلەو شاخە بەگوللە شەهید بکرێم باشترە، ئێوارەی ئەو ڕۆژە لەگەڵ عومەر سەنگاوی و ستار سەنگاوی ڕویانکردە گوندەکانی دەوروبەری سەنگاو.
لەداستانی ژاڵەدا لەگەڵ حەمە ڕەش بەشداری کردودواتر لەکێلە بەرزە بەیەک شادبووینەوە.
جارێکی تر سەردانی قادر مکرد ئەمجارەیان لەگەڵ مامە ڕیشەدابوو لەماڵی شێخ کەریم لەکربچنە وتم: کوڕم بۆ لەگەڵ حەمە ڕەش نەماوی؟ وتی: دایە گیان مامە ڕیشە خۆی حەزی کردووە من لەگەڵ مەفرەزەکەیدا بم، لەو کاتە مامە ڕیشە ڕویکردە من و وتی: ئێمە هەموومان پێشمەرگەی یەک بیرو باوەڕین.
داستانی ژاڵەو یەکەم ڕەبایە
ستار سەنگاوی هاوڕێی شەهید، یادەوەرییەکانی ئاوا بۆ گێڕاینەوە:مانگی 10ی 1978 من و قادر حەمە ساڵح ڕەباتی و عومەر سەنگاوی پەیوەندیمانکرد بەکۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانەوە، لەناو سەنگاودا بەئاشکرا دژایەتی جاش و جەیش شەعبیمان دەکرد، بەشداری هەموو بۆنە نیشتمانییەکانمان دەکرد، لەشەوی 21\ 22-03-1980 شانۆگەری کاوەی ئاسنگەرمان لەناو سەنگاودا نمایشکرد، لە 17-11-1980 ناوی ڕێکخستنە نهێنییەکانی سەنگاو و ئەو سنورەئاشکرابوو، من و قادری هاوڕێم ڕومانکردە گوندی کربچنە، دواتر بەلێبوردن گەڕاینەوە بۆ سەنگاو، لەسەعات 2ی پاشنیوەڕۆی 11-09-1981 من و قادر حەمە ساڵح و عومەر سەنگاوی بوین بەپێشمەرگە.
وتیشی: گەورەترین سەروەری شەهید حاکم قادر لەوەدایە بەشداری دوو نەبەردی پڕلە داهێنانی (ی.ن.ک) یکردووە، ئەویش داستانی ژاڵەو گرتنی یەکەم ڕەبیە یەلەکوردستان، شەڕی ژاڵە ئەزموونێکی نوێی شەڕی ناو گوند بوو بۆ پێشمەرگەکانی (ی.ن.ک) و کوردستان.
دوای ئەوە گرتنی یەکەم ڕەبایە لە (کە لەرەشید) لەو هەلومەرجە دژوارەدا گۆران و داهێنانێکی نوێی شەڕی پێشمەرگانە بوو
عاشقی کەمانچە بوو
مەلا حەسەن مەلا عەبدوڵلا ڕەباتی لەبارەی یادەوەرییەکانی خۆی و حاکم قادر وتی: گەنجێکی خوێن گەرم بوو، حەزی لەمۆسیقا بەتایبەتی کەمانچە و لەخوێندنەوە بوو، من و ئەولەمانگی 4ی 1978 پەیوەندییمان بەمەلا نورییەوە کرد، لە 29-05-1981 بووم بەپێشمەرگە، لەمانگی 4ی 1984 ئەوکرا بەکادری ڕێکخستنی سنوری کەرتی دوز خورماتو لەتیپی 51ی گەرمیان، دواتریش کادری کۆمەلایەتی کەرتی 3، لە دووەمجارگرتنەوەی ناحیەی سەنگاودا من و حاکم قادر پێکەوە بەشدارییمان کرد.
حاکم قادر ئاشداخ ئاسا بوو
مامۆستا عەلی ئەحمەد ساڵح خاوێ یی لەبارەی یەکەم پەلاماری ئەنفالی سێ بۆ سەر گەرمیان ئاماژەی بەوەکرد:
هێزەکانی عیراق پێکهاتبوون لەفەیلەقی1و5 وگەلە جاشێکی زۆر بەهەموو چەکێکی نوێ و بەپاڵپشتی فڕۆکە و کۆپتەرەکانیانەوە سەراپا سنوری گەرمیانی گرتبۆە، دەیانویست لەناحیەی سەنگاوەوە لەدوو قۆڵەوە پەلاماری شاخی سەگرمەو ئاشداخ بدەن. حاکم قادر سەرپەرشتی هێزی پشتگیریی ناوچەکەی دەکرد، هەموو هێڵەکانی تەماسی لەسەر سنوری گوندی (کچان- کربچنە- هەنارە)دا بەسەردەکردەوە،
ئێوارەی 29\ 30-03-1988 من و شەهید و شێرزاد حەمە ساڵح ڕەباتی لەگەڵ محەمەد حسێن، ڕەشید عومەر عەبدول، عیزەت حەمۆمین لەهێزی پشتگیریی گوندی کچان، پێکەوە چوینە نزیک قەلای سەنگاو، گوندەکە کەسی تیانەمابوو، پڕبوو لەعەسکەرو جاش، بەدوربین سەیرمانکرد جاشەکان سەرقاڵی گۆشت برژاندن بوون، لەوکاتەدا حاکم قادر تووڕەبوو وتی: (سوێندبێ بەگۆڕی شەهیدان، نابێت ئەو جاشانە گۆشتی گوێرەکەی ئەو ماڵە جوتیارانە بەرەحەتی بخۆن).
کە تاریکداهات خۆمان گەیاندە نزیکیان، گوللە r.b.g یەکمان ئاراستەکردن و بە کلاشینکۆفیش دامان گرتنەوە، دواتر زانیمان 13 جاش کوژراون، شەوی 30\ 31-04-1988 لەگەڵ یەکەم پەلاماری هێزەکانی سوپای عیراق و جاشەکانی سەنگاو بۆ سەر شاخی ئاشداخ ئێمە لەگوندی کچان بووین، ئەوان گەیشتبوونە لای دارەی ئیمام-ی سەر ئاشداخ هێزێکی تری سوپاو جاش لەسەنگاوەو ڕووەو گوندی هەنارەو سەرگرمە کشابوون.
سوپای عیراق و جاشەکان لەسەر ئاشداخەوە تەڵقە تەنورەیان هەڵدا، ئێمە لەکچانەوە ڕوومانکردە گوندی تیمار، جەمال تیماری و ڕەئوف سەنگاوی وعیززەت حەمومین و تەها عەبدولکەریم لەوێ بوون، پێکەوە لەتیمارەوە بەئاشداخدا سەرکەوتین، حاکم قادر چنگێ نانە ڕەقەی دەرهێناو پێکەوە خواردمان، پێش ئەوەی بگەینە سەر ئاشداخ جاشەکانمان بینی شوێنەکەی ئەوان بەرزبوو، لەناکاو بەرێژنەی گوللە دایانگرتینەوە، ئێمەش لەقوڵێکی ترەوە ڕووەو سەرەوە هەنگاومان نا، گەیشتینە سەر شاخ، تاهیرە سووری ڕەباتی لێپرسراوی ناوچەی دوزی #پارتی دیموکراتی کوردستان# و چەند پێشمەرگەیەک لەوێ بوون، (کاک ئەکرەم کەریم عیساو کاک سیامەند مراوەلی و تەیب حسێن سەنگاوی و کۆمەڵێ هێزی پشتگیری دامەزرابوون، هێزی پێشمەرگە بووبە دوو ڕەتڵەوە، بەچەکی سادەوە ڕووبەڕووی ئەو هەموو سەربازو جاشانە وەستاینەوە، بەشی تۆپخانەی سەنگاو بەبەردەوامی سەنگەرەکانی دەگرتینەوە، شەڕ بەردەوام بوو، عیززەت حەمومین و تەها عەبدولکەریم-ی هێزی بەرگری کچان بریندارکران، حاکم قادر بەمنی وت: عەلی تۆ ئەو دوو بریندارە بگەیەنە خوارەوە، من دەمزانی حاکم قادر سڵ لەهیچ ناکاتەوە پێمووت: (هاوڕێ گیان لەمە زیاتر موجازەفە بەگیانی خۆت و هاوڕێکانت مەکە).
هەمووی 20 مەتر بریندارەکانم بردبووە خوارەوە، ئەویش ڕووەو سەنگەرەکانی دوژمن هەنگاوی دەنا، فرۆکە جەنگییەکانی عیراق بڵێسەی ئاگرو دوکەڵیان لەسەر (هەنارە، ژاڵە، داربەڕوو، ڕەبات، بانی مۆرد) هەڵگیرساند.
دوا هەناسە
سەعات 2:30ی پاش نیوەڕۆ 31-03-1988 حاکم قادر پێکراو بەدەم قوڵپی خوێنەوە بەهاوڕێکانی وت: وازلەمن بهێنن و سەنگەرەکانتان چۆڵ مەکەن.
ئەم بابەتە 4,549 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری کەس: شەهیدی سەنگەر
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): چەمچەماڵ
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 84%
84%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 08-04-2016 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژ هەژار )ەوە لە: 27-05-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 4,549 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.203 چرکە!