لە ساڵی 1957 لە شارۆچکەی ماوەت لەدایکبووە، لە ساڵی 1976 پەیوەندیکردووە بەڕێکخستنەکانی (ی.ن.ک) لە ساڵی 1977 پەیوەندیکردووە بەهێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە لە هەرێمی 4ی ئەوسا، پلەکانی پێشمەرگایەتی بڕیوە تا گەیشتۆتە فەرماندەی تیپ لە بەتالیۆنی 7ی #سلێمانی#، لە ساڵی 1979 لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر بنەماڵەی پێشمەرگە، باوک و دایک و خوشک و براکانی شەهید عوسمانیش لەلایەن بەعسەوە دەستگیرکان بۆ ئەوەی شەهید عوسمان و شەهید کاوەی برای چۆکدابدەن و وازلە پێشمەرگایەتی بهێنن، بەڵام ئەو قارەمانانە چۆکیان دانەدا و خێزانەکەشیان ماوەی سێ ساڵ ژیانی پڕئازاری ناو زیندانیان چەشت.
شەهید لە کوردستانی خۆرهەلاتیش خەباتی کردووە و لە ماوەی سەرجەم خەبات و گیانبازییدا سێ جار برینداربووە، هەروەها بۆ سازدانی جەماوەر ڕۆڵێکی بەرچاوی دیوە، بەڵام بەداخەوە لە ڕۆژی 08-03-1991 لەداستانی بەرگری #کەرکووک#ی ئازادکراو شەهیدکرا.
لە دوای خۆیشی لە 05-09-1996 کاوەی برای شەهیدبووە و بووەتە سێیەم شەهیدی بنەماڵەکەی. [1]