ئامر فەوجی 2 تۆپخانەی سەر بە لیوای 111 ی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان.
لە ڕێکەوتی #01-07-1969# لە گوندی #دەربەندفەقەرە# ی سەر بە شارەدێی #عەربەت#، لە بناری #قەرەداغ# لەدایکبووە، لە ساڵی 1984وە پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی (ی.ن.ک)وە کردووە و دوای ئەوەی ئەم پەیوەندییەی لای ڕژێم ئاشکرا دەبێت لە ساڵی 1986 هەڵدێت و دەبێتە پێشمەرگە لە کەرتی 2ی تیپی 55ی قەرەداغ تا ساڵی 1988 و دواتر بە هۆی قورسی گوزەرانی خێزانەکەیەوە دەگەرێتەوە ناوشار و لەگەڵ ئەوەشدا هەر پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی ناوشارەوە دەمێنێت و لە ڕاپەڕینی 1991 یشدا ڕۆڵی بەرچاو دەگێڕێت لە ڕزگارکردنی شاری #سلێمانی# و شاری #کەرکووک#دا و دواتریش بەشێکی زۆر لە پلە سەربازییەکان دەبرێت لەناو هێزی پێشمەرگەدا و لە ساڵی 1997یش دەنێردرێتە (خولی یەکەمی فەرماندەکان)ی کۆلێژی سەربازی #قەڵاچوالان# و پاش تەواوکردنی خولەکە بە سەرکەوتووی دەبێتە ئەفسەری2، دواتر لەسەر میلاکی کەتیبەی دژە تانک کراوەتە فەرماندەی ڕەعیل، لە ساڵی 2014 بووەتە جێگری فەرماندەی (فەوجی 1 ی پیادەی میکانیکی لیوای 111ی سەر بە هێزەکانی پشتیوانی 2.
لە سەرەتای ساڵی 2015 کراوەتە فەرماندەی فەوجی 2 ی پیادەی میکانیکی لیوای 111 ی سەر بە هێزەکانی پشتیوانی 2 و بەشداری هەموو شەڕەکانی دژ بە تیرۆریستانی داعش کردووە، وەک ئازادکردنی #جەلەولا# و #قەرەتەپە# و #کوباشی# و #تەلوەرد# و ئازادکردنی #سەلمان بەگ# و بەرگریکردن لە سنورەکانی کوردستان.
لە ژیانی پێشمەرگایەتی و سەربازییدا، دوو جار بریندار بووە، لە بەرواری #24-04-2016# لە نەبەردییەکدا دژ بە نەیارانی کورد و کوردستان، بە دەستی حەشدی شەعبی لە #دوزخورماتوو# شەهیدکرا و گەشتە کاروانی نەمران.
عەقید شاڵاو لە پاش خۆی، چوار منداڵی بۆ خزمەتی گەل و نیشتیمان بە ناوەکانی (سیڤا و ژوان و دیلان و چێوار) جێهێشتووە.