- سەربازانی سنوری تورکیا ژمارەیەک کۆچبەری سوریان گولەباران کردوە، کەهەوڵیانداوە بچنە ناو خاکی تورکیاوە، ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ داوا دەکات تورکیا ڕێگر نەبێت لەچونی کۆچبەران بۆ وڵاتەکەییو لێپرسینەوەش لەو سەربازانە بکات.
- دوو پۆلیسی تورکیا کوژران و سیانی دیکەش برینداربوون، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە شاری وانی باکوری کوردستان.
- جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ئەمڕۆ لەکۆبونەوەیەکدا بەسەرپەرشتی نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەکە ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر پڕۆژەی ڕێککەوتنی گۆڕان و یەکێتی.
- بۆردومانەکەی تورکیا، لەبەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممەوە دەستیپێکردووەو ناوچەکانی دەڤەری بەرواری باڵای گرتووەتەوە لەسنوری قەزای ئامێدی لەپارێزگای دهۆک، تاوەکو کاتژمێر چواری دوانیوەڕۆ بەردەوامی هەبووەو دواتر کۆتایی هاتووە.