ناوی تەواو : قاسم عەلی حسەین مەرزانی
ناسراو : بە خالە قاسم
تەمەن : 1953
شوێنی لە دایک بوون : گوندی یەدی قزلەر پارێزگای #هەولێر#.
ئاستی خوێندن : سەرەتایی تەواو کردوە.
باری خێزان : خێزاندار
ناوی مندالەکان : ڕەوا بروا ڕاستی خۆشی
عەشیرەت : مەرزانی
ساڵی پەیوەندی بە ڕێکخستن : 1980
ساڵی پەیوەندی بە پێشمەرگایەتی : 1982 لەرێگای (مامۆستا بکرمستەفا) ڕێک خراوەو بۆتە پێشمەرگە و ئۆرگانی ڕێکخستنی #کۆمەلەی ڕەنجدەرانی کوردستان#.
لە ساڵی 1983 دەگوازرێتەوە تیپی 86ی دەشتی هەولێر کەرتی(2) ی (ئەحمەد قەمبەری)
لەگەڵ دامەزراندنی تیپی (87) قەرەچوغ دەگوازرێتەوە ئەم تیپە.
لەساڵی 1984لەبەر ئازایی و لێهاتوی کراوە بە (فەرماندەی مەفرەزە)
لە کۆتای ساڵی 1984 دەگوازرێتەوە بۆ ناو بارەگای مەڵبەند لای کاک کۆسرەت
لە بارەگای مەڵبەند بە بەرپرسی پێشمەرگە کانی دەستەی کاک کۆسرەت دەست بە کاربوو.
خالە قاسم درێژە بە پێشمەرگایەتی دەدات تا ساڵی 1988
خێزانەکەی لە ساڵی 1984 وە هاوخەباتی بوە لەشاخ.
لە ساڵی 1988 ئاودیوی ئێران بوە لە گەڵ زۆربەی پێشمەرگەکان، لەگەل خێزانەکەی لە شاری #مەهاباد# گیرساونەتەوە،
لە ساڵی 1991 بەشداری لە ڕاپەرین دەکات و دەوری کاریگەری هەبوە لە ڕزگار کردنی شاری هەولێر و کەرکووکی قودسی کوردستان.
لە دوای ڕاپەرین و لە تەشکیلاتی عسکری لە قیادەی مەنتیقە دەکرێتە فەرماندەی (سریە)
دواتر دەگوازرێتەوە بەرێوەبرایەتی (گومرگ) لە ساڵی 1994تا 1996.
لە ساڵی 1996 هەلوێستی سیاسی نواندوە ئاوارەی شاری #کۆیە# بوە تاساڵی 1998.
لە ساڵی 1998 دەگوازرێتەوە بۆلای دەستەی پاسەوانی بەرێز کاک کۆسرەت تا ساڵی 2000بەردەوام دەبێت....
دواتر ناوبراو تووشی نەخۆشی دەبێت لە ساڵی 2000بە هۆی نەخۆشیەکەی ناتوانێت درێژە بە کارەکەی بدات.
دوای زیاتر لە (15) ساڵ نەخۆشی لە ڕۆژی (16 1 2015) کۆچی دوای دەکات و گەیشتە کاروانی نەمرانەوە.