لەدایکبووی 1990 لە #سلێمانی#یە.
لە سەرەتاکانی 2009 دا دەستی بە نووسین و ئەدەبیات کردووە. خاوەنی خەڵاتی فیستیڤاڵی (ئەستان أسفهان) لە تاران کە وەک شاعیرێکی شاری سلێمانی پلەی یەکەمی فیستیڤاڵەکەی بە دەست هێناوە.
لە ڕۆژنامەی (چاودێر) و (#کوردستانی نوێ#) بەشی ئەدەب و هونەرەکەی تێکستەکانی بڵاودەبنەوە.
خاوەنی 4 کۆڕە شعرییە 3 لە سلێمانی و #هەولێر# و ئێران
خاوەنی 2 خەڵاتی ڕێز لێنانەلە سلێمانی بەم ناونیشانە خەڵاتی یەکەم (سەنتەری ڕۆشنبیری سەرا) پێدا لەژێر ناونیشانی (یاخیەکی ناو تێکستەکان)
خەڵاتی دووەم (دەزگای ڕۆشنبیری #پارتی دیموکراتی کوردستان#) بوو بەم ناو نیشانانە (شاعیرێک لە مۆدێرنە هەڵدێت)
وە یەکێتی نووسەران لقی سلێمانی خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشیوە لە 2016 دا.
-بەم نزیکانە پەرتووکی (هەزار خەون و یەک نیشتمان)
بڵاو دەبێتەوە کە پێکهاتووە لە (10) تێکستی واڵا، چەندین خوێندنەوەی بۆ چەند شاعیرێکی
ئێران کردووە و لە گۆڤار و ڕۆژنامەکاندا بڵاو بوونەتەوە. لە ساڵی 2016 شدا گرووپی (کار) دیکۆمێنتاریەکیان لەسەر کردووە کە لە ئێوارە کۆڕێکدا نمایش کرا
گرووپەکە لە ئێرانەوە هاتبوون بۆ ئەو کارە.
بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی پەڕڵەمان بوو. ڕۆژی #24-12-2017# بە نەخۆشی کتوپڕ کۆچی دوایی کرد. لە هەمان ڕۆژدا هاوژینەکەشی منداڵی بوو.