_ گەلی کوردستانی خۆڕاگر و وڵاتپارێز...
_ کەس و کارو بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانی کوردستان...
_ هێز و لایەنە سیاسییە وڵاتپارێزەکانی کوردستان...
کردەوە تیرۆریستییەکەی سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە 27-07-2016 بۆ سەر خوشک و برا و کەس وکارمان لە شاری خۆڕاگری قامیشلوی ڕۆژئاوای کوردستان، کە ژمارەیەکی زۆر شەهید و برینداری لێکەوتۆتەوە هەموو لایەکمانی دڵتەنگ و خەمبار و بێزار کردووە.
ئێمە لە یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK زۆر بە توندی ئەو کردەوە تیرۆریستییە ئیدانەو مەحکوم دەکەین و، پرسەو سەرەخۆشی گەرمی خۆمان بە کەسوکاری شەهیدانی ئەم کارەساتە دڵتەزێنە ڕادەگەیەنین و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازين.
لێرەوە داوا لە تەواوی لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەین کەوا یەکڕیز و یەکدەنگ و یەکدەست بن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان و پاراستنی دەسکەوتەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، یەکڕیزی و یەکدەنگی لایەنەسیانییەکان باشترین چەکی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانە، لە هەمان کاتدا فاکتەری بەهێزی سەرکەوتنی ڕۆژئاوای کوردستانە.
_ نەمری سەربەرزی بۆ شەهیدانی کارەساتی قامشلۆ و تەواوی شەهیدانی ڕێی ئازادی و سەرخۆبوونی کوردستان.
_ مردن و ڕووڕەشی بۆ تیرۆریستان و داگیرکەرانی کوردستان.
بژی کورد.... بژی کوردستان.
غەفوور مەخمووری
سکرتێری گشتیی
یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK
27-07-2016 عەمان _ ئوردەن