بەپێی دوا ئاماری وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێم "ژمارەی مزگەوتەکانی هەرێمی کوردستان(بەبێ پارێزگای کەرکووک)گەیشتە 5473 مزگەوت و تەنها ئەم 6 مانگەی ڕابردودا زیاتر لە 130 مزگەوت لەهەرێمی کوردستان کراونەتەوە و ئێستاش دەیان مزگەوتی دیکە لەحاڵەتی بیناکردن و نۆژەنکردنەوەدان"سەرجەم ئەم مزگەوتە نوێیانەش لەسەر ئەرکی دەوڵەمەند و خێرخوازانی کوردستان بەڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی و سەرۆکی یەکەئیداریەکان و بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دروستکراون.