بابە ت: فکری
وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: شاسوار کەمال مەحمود
چاپ: چاپخانەی دلێر
شوێنی چاپ: سلێمانی - کوردستان
لەبڵاوکراوەکانی: دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە- زنجیرە(99)
ساڵی چاپ: 2016
لە نامیلکەکەدا وەرگێڕ نووسیویەتی گرنگی کارەکانی کریشنا مۆرتی بۆ من لەو سۆنگەوەیە، کە فەیلەسوفی ناوبراو ڕاستەوخۆ گفتوگۆ لەگەڵ ناخی مرۆڤ دەکات و هەوڵدەدات تەواوی گرفتەکان لە بناغەوە لە ناخی مرۆڤەوە چارەسەربکات، چونکە ئەو پێیوایە
بەبێ گەڕانەوە بۆ قوڵایی ناخی مرۆڤ، سەرجەم چالاکی و چارەسەرییەکان ناتەواو دەردەچن و ئەنجامی ڕازیکەر بەدەستەوە نادەن، هەربۆیە ئەو پێیوایە بۆئەوەی گۆڕانکاری سەرکەوتوو بێت، دەبێت بگەڕێینەوە بۆ ناخی مرۆڤ، پاشان بۆ کایەکانی دیکەی کۆمەڵگە. هەربۆیە وتار و نووسینەکانی کریشنا مۆرتی بە گشتی، هانماندەدەن گۆڕانکاری ڕیشەیی لە ژیانی خۆماندا بکەین، جا ئێمەی مرۆڤ لەهەر تەمەن و شوێنێک بین، چونکە گۆڕانکاری ڕیشەیی لە مرۆڤەکاندا، دەبێتە هۆی بەدەستهێنانی گۆڕانکاری لەتەواوی پێکهاتەی کۆمەڵگەو پەیوەندیەکاندا، کە سەرئەنجام دەبێتە مایەی بەدەستهێنانی خۆشحاڵی و کامەرانی بۆ مرۆڤ لە ژیانی ڕۆژانەیدا. [1]