شەوی (24/25-6-2016) بەرێز سەید کاکە لەکەناڵی ڕووداو لە بەرنامەی (پەنجەمۆر) لەگێڕانەوەی ڕووداوەکان و هەروەها پێشتریش لەکتێبەکەشیدا نوسیویەتی " مام جەلال ملازم کەریمی کرد بەجێگری من و وتی دەبێ بەقسەی سەید کاکە بکەن، دوایی دوو پێشمەرگەی قیادە موەقەتە بەلاماندا تێپەڕین، سەید کەریم وتی دەچم دەیانکوژم دواتر دوایان کەوت لەگەڵ سامان گەرمیانی ڕۆشتن چونە ژێر ڕەشماڵێک و قیادەکان لەژێر ڕەشماڵەکەی تر بوون، هاتنەوە لەسەید کەریم توڕەبووم دەرم کرد ناردمەوە بۆ لای مام جەلال"...
ئەمە ووتەکانی سەید کاکەیە، کە هەرجارە لەووتن و نووسیندا بیری دەچێت، کە جاری پێشتر چی ووتوە، بۆیە هەرجارە و کەم و زۆر بەجۆرێکی تر دەیگێرێتەوە. هەروەک لەنوسینەوەی بیرەوەریەکانیدا لەدووتووێ کتێبکدا هەمان هەڵەی دووبارە کردۆتەوە.
بۆیە ئێمە وەکو بنەماڵە شەهیدی سەرکردە ملازم سەید کریم، سەرلەبەری نوسین و گێڕانەوەی ئەم ڕووداوانە ڕەت دەکەینەوە و بەڕاستی نازانین. ئەم قسانەی سەبارەت بەسەید کەریم ڕاست نین، ڕاستی مەسەلەکە ئەوەبوو: کەقیادەکان بۆ چاودێری هاتبوون سەید کەریم-یش ووتبوی "ئێمە ئێرەمان پێ سپێردراوە بیپارێزین با قسەیەک لەگەڵ ئەم چەکدارانە بکەین، بزانین بۆ چاودێری ناوچەکە دەکەن". لەسەر ئەمە دەبێتە مشتومڕیان. بۆیە ئەم قسانەی سەید کاکە دوورن لەراستیەوەو بەپێچەوانەوە سەید کەریم قسەی توندی لەگەڵ کردبوو، بۆیە سەید کاکە لەلای مام جەلال شکاتی لێ کردبوو کەسەید کەریم (لێی هەڵگەڕاوەتەوە) کەهەردووکیشیان ڕووبەڕووکرانەوە، سەید کەریم زۆر توند بووە لەگەڵ سەید کاکە، بۆیە هەرکەسێک لەم شۆڕشەدا بەشداری کردبێت باش دەزانێت، کە سەید کەریم لەو سەرکردانە نەبووە کەوا ئەم قسانەی سەید کاکە باسی دەکات لەکەسی قبوڵ بکات، چ جای ئەوەش لەسەید کاکەی قبوڵ بکات، هەموو کەسێکیش باش ئەم ڕاستییە دەزانێت.
لەکۆتاییدا دەڵێین هیوادارین سەید کاکە چیتر ڕاستییەکانی مێژوو ئاوەژوو نەکات و بەئارەزووی خۆی ڕۆڵی هاوڕێ و هاوسەنگەرەکانی کەم بایەخ نەکات، بەتایبەتی ئەو هاوڕێ و هاوسەنگەرەشی بەوپەری سەربەرزی و جوامێرییەوە شەهید بووبێت.
سەید بەهار سەید جەعفەر
لەجیاتی بنەماڵەی شەهیدی سەرکردە
ملازم سەید کەریم