بەشی فارسی تەلەڤزیۆنی بی بی سی،ڕۆژی یەک شەممە 21ئاگۆست،لە کاتی بڵاوو کردنەوەی پرۆگرامی ڕاستەوخۆی لە کاتژمێر 18،قوربانیانی تەقینەوەی خۆکوژیانەی زەماوەندی شاری غازی عەنتاب کە بڕی دوو ملیون کەس ژمارەی دانیشتوانی ئەو شارەیە و هەر وەها یەک لە جەمسەرە گرنگە ئابوریەکانی ناوچە ئەژمار دەکرێت بە خێڵ (عەشیرە)ناودێری دەکات و دەیکات بە مانشێتی هەواڵەکانی.
لە زمانی فارسیدا بە کارهێنانی وشەی(خێڵ) عەشیرەت،بۆ بە بچوک دانان و سونەتی(لۆکاڵی)بوونی گەلێک بەکار دەهێنرێت.فەرهەنگۆکی دێهخدا عەشیرە بە واتای قەبیلە هاتوە.دیسان هەر لەو فەرهنگۆکەدا کە کۆمەڵگای خێڵەکی شێوەیەکی ژیانی جیاوازیان هەیە لە بەرانبەری شێوە ژیانێکی شاری و ژیانی گوندیدا.و ژیانی عەشایری بە ئاژەڵدرانێکی کۆچەر ناودێر دەکات.
لە زۆربەی میدیاکانی جیهاندا قوربانیەکانی ئەم کارەساتە بە کوردانی لایەنگری پارتی دێموکراتی گەلان پێناسە کراون.گەلی کورد لە باکووری کوردستان(باشوری تورکیا)وەکو هەموو مرۆڤەکانی جیهان خاوەنی شوناسی نەتەوەی خۆیانن.
لە زانستنامەی بریتانیکا2004نەتەوە بەم شێوە پێناسە کراوە(گرووپێکی بچوک ودیاریکراو کە باری ڕەگەزی،کەلتوری وئتنیکی لە دەڤەرێکی جوگرافیای دیاری ژیان دەکەن،نەتەو ناودێر دەکات) فەرهەنگۆکی ئینگلیزی کالنیز(گروپگەلی مرۆڤ کە تایبەتمەندیەکانی ڕەگەزی،ئایینی،زمانی و تایبەتمندی گەلێکی دیکەیان هەبیت)نەتەوە ناوو دەبرێت.لە یاساکانی مافی مرۆڤی نێونەتەوەیدا یەکەیەکی گەورەی مرۆیی کە لە زەمەنێکی پێگەیشتوی مێژویدا گەشەی کردووە و لە سەر بنەمای هاووبەشی جوگرافیا و مێژوو وکەلتوڕێکی نەتەووەی پشت ڕاست بوەتەوە نەتەوە ناودێر دەکرێت.
سەرەڕای ئەوەی کە هیچ یەک لە زانستنامە بەناوبانگەکانی جیهانی لە سەر بنەمای عەشیرە بوونی قوربانیەکانی ئەم تەقینەوە باس ناکرێت،هەواڵگری بی بی سی بە، بەکارهێنانی وشەی خیڵ (عەشیرە) لەپارادۆکس لە گەڵ خویندنەوە جیهانیەکان و دژایەتی لە گەڵ یاساکانی مافی مرۆڤ بۆ نمونە جارنامەجیهانیەکانی مافی مرۆڤ و بەگشتی کونوانسیونەکانی نەتەوە یەک گرتوەکان لە بواری مافی نەتەوەکان ئیشی کردوە.
هەر بەو هۆیەوە؛کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وێڕای مەحکوم کردنی ئەم کردەوەیە لە لایەن هەواڵگری بی بی سی بەشی فارسیەوە،داوا لە بەرپرسانی ئەم هەواڵگریەدەکات،بە بنەما گرتنی یاساکانی مافی مرۆڤ ئیش وکار بکەن و چیتر گەلانی دیکە بە بچووک نەزانن وسوکایەتیان پێ نەکەن و ئەو کەسانە کەپرنسیپەکانی هەواڵ نێری ناپارێزن لە سەر کار وەدەرنێن یان هۆشداری جددییان پێ بدرێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
23-08-2016