سەری گا هەر دۆڵە.
دۆڵ: شیو یان خڕ مەبەست لەنێوانی دوو بەرزی یان دوو گردە، کە بەردێژایی ڕۆژ سێبەر و فێنکە، لە کوردەواردا کاتێک گا دەبەن بۆ لەوەڕ، دەیکەنە دۆڵێک، هەم دەلەوەڕێت، هەم دوورناکەوێتەوە، مەبەست لەویە کە هەر شتێک لە ژیاندا شوێنی تایبەتی خۆی هەیە، لەوێ بەهادارە. [1]