ئەوەی لە شەڕێ نەبێت، شمشێری تیژە.
شمشێر یان شیر: تیغێکی دەم پانی درێژی کەوانەییە، بۆ شەڕ بەکاردێت و لە کێلاندا هەڵدەگیرێت (فەرهەنگی خاڵ)، مرۆڤی کورد لەکاتی جەنگ و تۆڵەدا چەک هەڵدەگرێت و شیر لە کێلان دەردێنێت، مەبەست لە هەندێک کەسی ترسنۆکە کە ناوێرن بچین بۆ جەنگ، بەڵام لە دۆخی ئاساییدا دەمیان لە تیغ تیژترە.[1]