- لە دایکیووی : 1936 – لە هەولێر
-خاوەن (5) منداڵ.. 4 کچ و 1 کوڕ
- بڕوانامە: دبلۆم – پەیمانگای هونەرەجواەکانی بەغدا 1960
- قۆناغی سەرەتایی لە قوتابخانەی (ئیبنی مستەوفی) تا قۆناغی پێنجی سەرەتایی، لە پاشان گواستروە بۆ قوتابخانەی (اربیل الاولی).
- دوا ناوەندی لە (ناوەندی ئەربیل) پەرە بە خوێندنی دەدات.
- ساڵی 1958 لە قۆناغی یەکەمی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی بەغدا وەردەگیرێت.
- لە سالأی 1960-1961 پەیمانگای هونەرە جوانەکان بەسەرکەوتووی تەواو دەکات.
- ساڵی 1959 یەکەم هونەرمەندی کورد بووە کە بووە ئەندام و دامەزرێنەری سەندیکای هونەرمەندانی عێراق.
- دامەزرێنەری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان بووە.
- ئەندامی ڕێکخراوی هونەرمەندانی کوردستان – لقی هەولێر
- ساڵی 1960 ئەندامی دامەزرێنەری تیپی مۆسیقای دەرسیم بووە، لە هەمان ساڵدا بووە خاوەن کلیپ کە بە کامێرای سینەمایی وێنەی گیرا ئەم کارە ئەوکات کارێکی ئاسان نەبوو.
- ئەندامی دامەزرێنەری تیپی هونەری هەولێر.
- سەرۆک و دامەزرێنەری تیپی هونەری سەندیکای مامۆستایان بوو.
- سەرۆکی کۆمەڵەی هونەر و وێژەی کوردی بووە لە هەولێر.
- بەرپرسی هۆڵی گەل بوو لە سەرەتای دروستبوونیدا.
- بەرپرسی بەشی هونەری بوو لە (رۆشنبیری و لاوان).
- بەرپرس و سەرۆکی بەشی هونەری بووە لە ئامادەیی (شامیلە)
- لە بەر باری سیاسی ئەوکات خۆی دوور خستەوە لە ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی بەغدا.
- لە دوای ڕاپەرین لەبەر پێویستی بە پسپۆرەکەی دەیگەڕێنەوە بۆ وەزیفە و درێژە بە خزمەتەکەی دەدات.
- ساڵی 1996 سێ گۆرانیی کلیپ کرد لەگەل سروودێک لە کەناڵی ئاسمانی کوردستان تی ڤی.
- هەر لەهەمان ساڵدا 1996بووم بەرێوەبەری چالاکی قوتابخانەکانی هەولێر.
- 1999 بووە سەرپەرشتیاری پەروەردەیی هونەری.
- 2005 خانەنشین کراوە لە دوای خانە نشینکردنی خەریکی تازەکردنەوەی گۆرانیەک بوو بە تەکنیکێکی تازە.
- ئەندامی ڕێکخراوی هونەرمەندانی کوردستان لقی هەولێرە.
کلیپکردنی (3) گۆرانی و یەک سروود:
1- کلیپی (چۆن بۆم ئەکرێ) لە ئاوازوو هۆنراوەی خۆیەتی، دەرهێنانی (توانا مەرجان) و مۆنتاژی (جەیران شێروانی).
2- کلیپی (جوانی ئەفسووناوی) ئاوازی خۆی و هۆنراوەی بەرێز (عبدالله پەشێو)، دەرهێنانی (شمال احمد ڕشید) و مۆنتاژی (توانا مرجان).
3- کلیپی (هاوینە هەوارەکان) ئاوازی خۆی و هۆنراوەی (مدحت بێ خەو) دەرهێنانی (شمال ئەحمەد ڕەشید) و مۆنتاژی (توانا مەرجان و جەیران شێروانی).
- نوێکردنەوەی (3) گۆرانیی خۆی بە کوالێتیەکی بەرز لەگەڵ موزیک ژەن و ئەندازیارانی دەنگ بەڕێزان (زیرەک حەمەد ئەمین) و (هۆگر عەزیز و هۆگر سەعید).