برای بەڕێز دەوڵەتی سەرۆکوەزیران حەیدەر عەبادی
دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چاودێری بڕیارەکەتانمان کرد بۆ دووبارە هەناردەکردنی نەوتی خاو لە کێڵگەکانی کەرکووکەوە لە ڕێگەی بۆرییەکانی هەرێمی کوردستانەوە بەبری (100) هەزار بەرمیل ڕۆژانە، دوای ڕاوێژکردن لەگەڵ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و بەتایبەتی ئەوانەی تایبەتمەندن بە کەرکووک، هەروەها لە سۆنگەی بایەخدانمان بەو پەیوەدنییە ئەرێنییەی نێوانمان، بڕیارماندا ئەم نامەیەتان ئاراستە بکەین و تێیدا هەڵوێستی جێگیری یەکێتی نیشتمانیی کوردستانتان بۆ دووبارە دەکەیەنەوە لەبارەی پێویستی پەیڕەوکردنی بنەماکانی شەفافیەت و دادپەروەری لە تەواوی پرۆسەی نەوتدا.
داهاتی نەوتی هەناردەکراو لە کەرکووکەوە لە کێڵگەکانی بای حەسەن و ئاڤانا، داهاتەکەی لە هەرێمی کوردستان بە شەفافی و دادپەروەری خەرج ناکرێت، بەهۆی ئەم کارانەوە هاونیشتمانیانی پارێزگای کەرکووکیش بێبەش بوونە لە پترۆدۆلار و ئەمەش بەشێوەیەکی نەرێنی کاریگەری لەسەر ژیانی خەڵک کردووە لەوێ.
هەروەها پاراستنی ئەم کێڵگانە بە فەرمایشتەی ئێمە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەکرێت، بڕیاری دووبارە هەناردەکردنی نەوت بە هەماهەنگی و ڕێککەوتن نەبووە لەگەڵ ئێمە، بۆیە بڕیاری هەناردەی (100) هەزار بەرمیل نەوت ڕۆژانە ڕەتدەکەینەوە و داوای ڕاگرتنی دەکەین، هیوادارین بەشێوەیەکی ئەرێنی مامەڵە لەگەڵ داواکارییەکەمان بکەیت لەماوەی (پێنج) ڕۆژدا بۆ ئەوەی ناچار نەبین ئەو ئامرازانەی دیکە کە لەبەردەستماندایە بگرینەبەر بۆ ڕاگرتنی هەناردەی نەوت لەم کێڵگانەوە، بەتایبەتی کە ئێمە بەرامبەر فشاری جەماوەری و ڕای گشتین لە هەرێمی کوردستان و کەرکووکدا.
09-08-2016