دانیشتووی شارەدێی هەڵشۆی سەر بە شارۆچکەی
قەڵادزێقەڵادزێیە. کوڕێکی 22 ساڵی باڵابەرز و ئەسمەر بوو، کوڕەگەورەی خێزانەکەی بوو، نۆ برا و خوشکی هەیە، خولیای تۆپی پێ بووە، وەکو ناوەکەی بەردەوام حەزی بەئازادی دەکرد، ساڵی
2010 هاوسەرگیری کردووە خاوەنی کچ و کوڕێکە (رەییان شەش ساڵ و محەمەد دووساڵ و نیو)، بەڵام هاوسەرەکەی لەبەهاری ئەمساڵدا بەرەزامەندی ماڵی باوکی ئازاد هاوسەرگیری کردووەتەوە.
پێنج ساڵ بوو پەیوەندی کردبوو بەهێزەکانی 70ی پێشمەرگەوە، شوێنی ئەرکەکەی ئەوکات لەنزیک قەرەتەپە بوو لەسنوری پارێزگای دیالە و هەر لەنزیکی ئەو شوێنەش، لە ڕۆژی
28-07-201428-07-2014 ڕۆژێک پێش جەژنی ڕەمەزانی ئەو ساڵە بۆمبی تیرۆریستانی پێدا تەقییەوە. دوای تەقینەوەکە بێئاگا دەبێت و توانای قسەکردنی نامێنێت، دوای ئەوەی دەگەیەندرێتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی
کەلارکەلار و هەندێک چارەسەری بۆ دەکرێت، ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی
سلێمانیسلێمانی کراوە و لەوێ شەهید بووە.