رەڤەند گوهەرزی
دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 23ی دیکە برینداربوون، ئەوەش بەهۆی حەوت ڕووداوی هاتووچۆوە تەنیا لەماوەی دوو ڕۆژی جەژنی قورباندا لەپارێزگای دهۆک.
رائید ئازاد تەها، بەرێوەبەری ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆ لەپارێزگای دهۆک بەخەندانی ڕاگەیاند "لەدوو ڕۆژی جەژنی قورباندا لەسنووری پارێزگای دهۆک حەوت ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویانداوە".
لەرۆژی یەکەمی جەژنی قوربان (دووشەممە 12ی ئەم مانگە)، دوو ڕووداوی هاتووچۆ لەناو سەنتەری شاری دهۆک و یەکێکیش لەناو قەزای ئاکرێ ڕوویان داوە، بەهۆیەوە پێنج هاوڵاتی برینداربوون وەکو ڕائید ئازاد دەڵێت.
هەروەها دەربارەی لەدووەم ڕۆژی جەژنی قوربان (دوێنێ سێشەممە)، بەرێوەبەری ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆ لەپارێزگای دهۆک وتی "لەسەر جادەی سەرەکی قەزای سێمێل بۆ زاخۆ و کومەڵگای مەهەتێ و ناحیەی کەڵەک بۆ قەزای بەردەڕەش، چوار ڕووداوی هاتووچۆ ڕویانداوە، بەهۆیانەوە دوو کەس گیانی لە دەستدا و 18ی تریش بریندار بوون".
رائید ئازاد ئاماژەی بەوەشکرد کە یەکێک له و ڕووداوانەوەی دوێنێ سێشەممە، لەنزیک کومەڵگای مەهەتێ لەقەزای شێخان بووە و ئۆتۆمبێڵکی بارهەڵگر لەجۆری دێر وەرگەڕاوە، بەهۆیەوە، سەرنشینێک گیانی لەدەستداو چوار کەسی تریش بەسەختی برینداربوون کە هەر هەموویان پێشمەرگە بوون.
- 14-09-2016