بەپێی نوسراوێک کە ئاراستەی هەموو فەرمانبەرانی وەزارەتی کشتوکاڵی کردووە، عەبدولستار مەجید دەڵێت "لەبەرئەوەی ئیش و کارەکانتان بەشێوەیەکی ڕێکوپیک ئەنجامداوە و بە ئەرکی سەرشانی خۆتان هەستاون، سەرەڕای ئەوەی کە هەرێمەکەمان بە کۆمەڵێک قەیراندا تێدەپەڕێت کە قەیرانی دارایی کاریگەریی نەرێنی بەتایبەت لەسەر فەرمانبەران هەیە، بۆیە بە پێویستم زانی بەلانی کەم سوپاس و پێزانینی خۆمتان ئاراستە بکەم".