گوێزان دەخۆم، یا پاکدەکەم. ( )
گوێزان: لە زمانی کوردیدا مەبەست لە کۆی وشەی گوێزە. داری گوێز لە ناوچە چیاییەکانی وڵاتی کوردەواردا دەڕوێت، هەندێک جۆر گوێز هەیە ناسکە، لەکاتی تەکاندن و کۆکردنەوەدا بەئاسانی دەشکێت، ئەو کەسەی ئەو کارە دەکات لەگەڵ تەکاندن و کۆکەنەوەیدا لێشی دەخوات، مەبەست لە کەسێکی کرێکارە کە کار بۆ خاوەنکارێک دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا لە پاڵەوە لێشی دەخوات.[1]