کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  588,676
وێنە
  124,952
پەرتووک PDF
  22,161
فایلی پەیوەندیدار
  127,997
ڤیدیۆ
  2,196
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
318,450
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
96,097
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,818
عربي - Arabic 
44,546
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
27,013
فارسی - Farsi 
16,166
English - English 
8,556
Türkçe - Turkish 
3,857
Deutsch - German 
2,044
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
95
Svenska - Swedish 
82
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
23
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
українська - Ukrainian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,289
شوێنەکان 
17,085
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,482
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,176
وێنە و پێناس 
9,471
کارە هونەرییەکان 
1,968
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,063
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,821
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,194
شوێنەوار و کۆنینە 
792
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,091
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,721
کورتەباس 
22,446
شەهیدان 
12,232
کۆمەڵکوژی 
11,396
بەڵگەنامەکان 
8,756
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,067
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,640
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
911
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
938
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,738
PDF 
34,850
MP4 
4,125
IMG 
236,444
∑   تێکڕا 
277,157
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
پەیامی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بۆ جەماوەری نارازی!
پۆل: بەڵگەنامەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
українська - Ukrainian0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
پەیامی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بۆ جەماوەری نارازی!
بەڵگەنامەکان

پەیامی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بۆ جەماوەری نارازی!
بەڵگەنامەکان

نارەزایەتیەکانی جەماوەری کرێکارو زەحمەتکێش‌و مامۆستایان‌و کارمەندانی کەمدەرامەت و توێژە هەژارو بەشخوراوەکانی کوردستان بەرامبەر بە قەیرانی ئابوری‌و سیاسەتەکانی حکومەتی هەرێم بۆ شکاندنەوەی باری سەختی قەیرانەکە بەسەرشانی ئەواندا ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەرەو هەڵکشان دەچێت! ماهیەتی بۆرژوازیانەو دژی کرێکاری‌و دژی خەڵکیی حکومەت ڕۆژدوای ڕۆژ بۆ ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی چەوساوەو بێبەشی کوردستان ئاشکراتر دەبێت. بیرکردنەوەی جەماوەر لە چۆنێتی گۆڕینی ئەم دەسەڵاتە ئاخرین بزماری بە تابووتی پرۆژەکانی چاکسازی هێزە بۆرژواییەکاندا داکوتاوە. ئێستا ئە وهێزانەی باسی چاکسازیی سیاسی و حکومەتیان دەکرد، خۆشیان بوونەتە قوربانی سیاسەتی هەلپەرستانەو قازانجپەرستانەی خۆیان‌و لە فکری ئەوەدان چۆن جێ پێکانیان لەناو دەسەڵاتدا بسڕنەوەو جارێکی دیکە خۆیان بخزێننەوە ناو نارەزایەتیەکانی جەماوەرەوە. تەنانەت یەکێتی نیشتمانی کە خۆی شەریکە بەش‌و دەسەڵاتی پارتیە خۆی وەکو ڕەخنەگری حکومەت‌و لایەنگری نارەزایەتیەکانی جەماوەر دژی نەبوونی مووچەو خزمەتگوزاریەکان نیشان دەدات!
لەم هەلومەرجە ئاڵۆزە سیاسیەدا ئەرکی هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی نارەزایەتی جەماوەریە کە زۆر هەستیارانە مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەکەو ڕوداوەکاندا بکەن. پێویستە ڕێگانەدەین بزوتنەوەکە لەرێڕەوی ڕاستەقینەی خۆی دەربکرێت‌و دوبارە زەحمەت‌و قوربانی و خەباتی جەماوەری بێبەش و چەوساوەی کوردستان ببێتەوە بە کەرەستەی مامەڵەی سیاسی نێوان ئەو حیزبانەی کە لەسەر حسابی برسێتی خەڵک بەشوێن ئیمتیازاتی سیاسیەوەن. ئەو حزبانە کە تادوێنێ لە حکومەتی بنکەفراواندا پێکەوە خەریکی بەشکردنی قوتی خەڵک بوون، ئێستا ئاستی توڕەیی و نارەزایەتی خەڵک دەبینن، بۆیە هەوڵ دەدەن جەماوەر بەرەو کاری پێشوەخت ڕابکێشن تا چەواشەکردن و سەرکوتکردنیشی ئاسان بێت!
ئامادەکردنی جەماوەری کرێکارو زەحمەتکێش بۆ ئەوەی حسابی خۆی لەگەڵ دەسەڵاتی بۆرژوازی کوردا یەکلایی بکاتەوە، بۆئەوەی کۆتایی بە نایەکسانی‌و بێمافی‌و ناعەدالەتی بێنێ، بۆئەوەی گەندەڵی و تاڵانو بڕۆی حزبە دەسەڵاتدارەکانی بۆرژوازی لەریشەوە دەربکێشێت، بۆئەوەی ژیانێکی شایستەو یەکسان بۆ خۆی و نەوەکانی دواتر فەراهەم بکات، لەناو پرۆسەیەک لە خەباتی هوشیارانە و یەکگرتوو ڕێکخراودا دەچێتەپێشەوە لەپێناو باشکردنی هەلومەرجی کارو ژیان‌‌و گوزەران‌و فراوانکردنەوەی ئازادیەکانی. مانگرتن و خۆپیشاندان، کۆبونەوەی نارەزایەتی‌و پەناگیری لە شوێن‌و ناوەندەکانی کارکردندا، لە فەرمانگەو خەستەخانەکاندا، لە قوتابخانەو زانکۆو پەیمانگاکاندا، داخستنی دوکان و بازاڕەکان، بۆ گێڕانەوەی مووچە خوراوەکانی مووچەخۆران، بۆدانی مووچە لەکاتی خۆیداو بێدواکەوتن، بۆ دابینکردنی ژیان و دانی بیمەی بێکاری بەوانەی ئامادەبەکارن و کاریان دەستناکەوێ، بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاریە سەرەتاییەکانی وەکو تەندروستی، خوێندن، کارەبا، ئاوی خواردنەوە بۆ هاوڵاتیانی کەمدەرامەت بە خۆڕایی لە ئێستادا ئەو هەنگاوە دروستەیە کە دەتوانێ نارەزایەتیەکانی جەماوەری نارازی لە موجازەفەو لەباربردن بپارێزێ و هەنگاوەکانی داهاتووش زامن بکات.
هەرئێستا بەشێک لە کارمەندانی فەرمانگەکانی حکومەت لەناو فەرمانگەکانی خۆیاندا دەستیان داوەتە مانگرتن، بڕیارە لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندنگاو زانکۆو پەیمانگاکاندا مامۆستایانیش دەست بە مانگرتن و خۆپیشاندان بکەنەوە. هێشتا بایکۆت‌و جێهێشتنی دەوامیش وەکو بژاردەیەک لەلایەن بەشێک لە فەرمانبەران‌و مامۆستایانەوە تەماشا دەکرێ. بەڵام وەکو چۆن پاراستنی نارەزایەتیەکان لەکاری پێشوەخت و موجازەفە ئەرکێکی سەرجەم ڕابەران و هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەکەیە بەهەمان شێوەش دوبارە نەکردنەوەی ئەزمونێکی بێکاریگەری وەکو بایکۆت کە نارەزایەتیەکان دەپوکێنێتەوەو لەباریان دەبات، بەرپرسیارێتیەکی گەورەیە.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بانگەوازی سەرجەم جەماوەری نارازی کوردستان دەکات کەلەگەڵ دەستپێکردنەوەی ساڵی خوێندن لە پاڵ مامۆستایان و خوێنداکاراندا لەسەرجەم فەرمانگەو خەستەخانەکاندا، لەناوەندەکانی کارو خزمەتگوزاریدا مانگرتن و خۆپیشاندان و کۆبونەوەی نارەزایەتی بەرپابکرێ‌ لەپێناو:
1. گێڕانەوەی مووچە زەوتکراوەکانی مووچەخۆران‌و دانی مووچە لەکاتی خۆیداو بێدواکەوتن.
2. دابینکردنی کار بۆ بێکاران یان دابینکردنی ژیان و دانی بیمەی بێکاری بەوانەی ئامادەبەکارن و کاریان دەستناکەوێ.
3. دابینکردنی خزمەتگوزاریە سەرەتاییەکانی وەکو تەندروستی‌و پزیشکی، خوێندن‌و پەروەردە، کارەبا‌و ئاوی خواردنەوە بۆ هاوڵاتیانی کەمدەرامەت بە خۆڕایی.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
25-09-2016
ئەم بابەتە 4,976 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 25-09-2016 (10 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 90%
90%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 25-09-2016 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 25-09-2016 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 4,976 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.766 چرکە!