رۆژنیوز ناوەندی هەواڵەکان
یەکینەکانی پارستنی گەل یەپەگە ڕایگەیاند، لە مانگی ڕابردوودا دەوڵەتی تورکیا 26 جار و چەتەکانی داعش 28 جار هێرشیان کردوەتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان، لە تەواوی هێرشەکانیشدا 81 چەتە کوژراون.
ئێوارەی ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندنی پەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە لە بارەی شەڕ و پێکدادانەکانی مانگی ڕابردوو ئاماری بڵاوکردەوە.
یەپەگە ڕایگەیاند: مانگی ڕابردوو چەتەکانی داعش 28 پەلاماری تیرۆریستیان ئەنجامداوە و هێزەکانی ئیئتلافی سوریاش 18 پەلامار، هەر لە مانگی ئەیلولدا سوپای تورکیاش 26 هێرشیان کردۆتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان.
یەپەگە باسی لەوە کردوە: لە ماوەی مانگی ئەیلولدا شەڕڤانان پێنج هەڵمەتی سەربازی و 17 ئۆپەراسیۆنی تایبەت و 11 ئۆپەراسیۆن و هەڵمەتی تریشیان دژی چەتەکانی داعش ئەنجامداوە و لە ئەنجامی تەواوی ئه و چالاکییانەی شەڕڤانانی یەپەگە، 81 چەتەی داعش کوژراون و چواریشیان بەدیل گیراون.
یەپەگە وتویەتی: لە تەواوی پێکدادانەکاندا 10 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو و دوو ئۆتۆمبێلی سەربازی داعشیان تێکشاندوە و دەستیشیان بەسەر چەندین پارچە چەکی داعشدا گرتوە.
بەپێی لێدوانەکەی هەپەگە لە مانگی ئەیلولدا 15 شەڕڤان شەهید بوون، کە شەشیان بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە بووە.
03-10-2016