بەپێی ڕاپورتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە، لە سێ ڕۆژی ڕابرودا(25 ڕەزبەری95 بەم لاوە) سێ کەس لە هاووڵاتییانی کامێرانی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون
بەپێی ئەم ڕاپورتە لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا چەندین کەس لە هاووڵاتییانی کامێرانی دەستبەس کراون:(حوسەین ڕۆحانی، حەسەن قوربانی و حەیدەر قوربانی) ئەو کاسانەن کە ناوەکانییان ئاشکرا بوە و لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری کامێرانەوە بە هۆکاری نادیار و بێ مۆڵەتی دادگا دستبەسەر کراون.
هەروەها هەواڵی دەستبەسەر کردنی 8کەسی تر لە هاووڵاتییانی گوندی “تەختی زەنگی” مان پێگەیشتوە کە هێشتا ناو و کەسایەتی ئەو کەسانە ئاشکرا نەبوە و لەلایەن ئێدارەی ئیتلاعاتی کامێرانەوە قۆڵبەست کراون و ڕاپێچی ئەو ناوەندە کراون.شایانی باسە تا بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە چارەنوسی سەرجەم ئەو کەسانە نادیارە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
19-10-2016