بەڕێز جەنابی ئانتۆنیۆگوتیریس!
سکرتیری گشتیی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان
لە گەل ڕیزو ئیحترام!
بە بۆنەی هەڵبژاردنتان بە سکرتیری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، پیرۆزبایی گەرمی ڕێبەرایەتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێرانتان پێشکەش دەکەم. هەڵبژاردنی بەرێزتان وەک سکرتێری گشتی گەورەترین ڕێکخراوی نێودەوڵەتی، لەم هەلومەرجەی ئیستادا کە جیهان بە تێکراو خۆرهەلاتی ناوەراست بە تایبەتی ئاڵۆزو شێواو و زۆر مەترسیدارە، ئەرکی جەنابتان وەک سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان قورستر دەکات. گومان نیە کە بەرێزتان هەوڵی تەواو دەدەن بۆ سەقامگیری ئاشتی و کۆتایی هێنان بە سەرکوتی بێ بەزییانەی حکومەت و...
دەسەلاتە دیکتاتۆرەکان و دابین کردنی ویست و داواکانی گەلانی ژێردەستەو ماف پێشێلکراو. وەک ئاشکرایە ڕژیمی دەسەلاتدار لە ئێران ماف و ئازادیەکانی تێکرای دانیشتوانی ئێران و گەلی کورد لە کوردستانی ئێرانی پێشێلکردوە و قورس ترین ستەم و بیعەداڵەتی بە سەر خەڵکی کورد پەیرەو دەکات و هەروەها لە ساڵی 1997 بە فەرمانی خومەینی هەزاران کەس زیندانی بە بێ تاوان و بە شێوەیەکی دژی ئینسانی و بە بێ وەکیل و لە دادگای فەرمایشی ئیعدام کران و تا ئیستاش ئاخوندانی دەسەلاتدارو ئەو کەسانەی ڕاستەوخۆ لەو جینایەتەدا دەستیان هەبووە دیفاع لە تاوانەکەیان دەکەن. هەر بۆیە پێویستە بەرپرسانی ئەو جینایەتانەو و تێکرای تاونەکانی دیکەی دژ بە خەڵکی کوردستان و ئێران بدرێنە دادگا نێودەوڵەتیەکان و لێپرسینەوەیان لە گەڵ بکرێ.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران داوا لە بەریزتان و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات بۆ کۆتایی هێنان بە چەوسانەوەو بێ مافی ئافرەتان و مندالان لە سەرانسەری جیهان و لەناوچەی خۆرهەلاتی ناوەراست و ئێران بەتایبەت و هەروەها بۆ کۆتایی هاتنی جەنگ و ماڵوێرانی و ستەم و بێدادی هەوڵی زیاتر بدەن. گومان نییە کە بەرێزتان ئاگاداری هەلومەرجی نالەباری ناوچەی خۆرهەلاتی ناوەراست و زاڵ بوونی دەسەلاتە ستەمگەرکانن بە سەر خەڵکدا، هەر لەو پێوەندییەدا داواکارین ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان دەوری زیاتر ببینێ بۆ دابین کردنی مافە بنەرەتیەکانی مرۆڤ. سەرکەوتنی جەنابتان لە ئەرکی نۆی ئاواتمەو دڵنیام بەرێزتان لە گەشەکردنی کارەکانی سازمانی نەتەوە یەکگرتووەکان سەرکەوتوو دەبن.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
بەرێوەبەری گشتی
بابەشێخ حوسەینی
27-10-2016