سەرۆکی کۆمەڵکەی حەیرانبێژانی شاری #هەولێر#ە
(سەعدوڵڵا شێخانی) فۆلکلۆرپەروەر و نووسەر و حەیرانبێژ
ناوی تەواوی (سەعدوڵڵا ئیسماعیل تەها) یە ساڵی 1963 لە گوندیدار بەسەری گچکەی سەربە شارۆچکەی #کۆیە# لە دایک بووە خوێندنی تا دووی پیشەسازی کارەبا تەواوکردووە لە ساڵی 1986 دواتر بووەتە پۆلیسی هاتو چۆ لە ساڵی 1982 تا 1987 خاوەنی کتێبخانەی (گۆران) بووە لە هەولێر لە گۆڕەپانی ڕیمەکان ساڵی 1979 ژنی یەکەمی هێناوە چوار کوڕ و سێ کچی هەیە ساڵی 1993 ژنی دووەمی هێناوە دوو کچ و کوڕێکی هەیە ئەندامی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستانە ساڵی 1980 چووەتە دونیای ئەدەب چەندین کتێبی چاپ کردووە لەوانە
• گۆرانی فۆلکلۆری کوردی 1984
• گوڵ بژێرێک لە فۆلکلۆری کوردی 1984
• 300 هۆنراوەی فۆلکلۆری کوردی
• سەربردەی کۆمەڵە حەیرانبێژێکی کورد 1988
• حەیرانبێژانی دوێنێ و ئەمڕۆ
• حەیرانی ئایینی
• جوگرافیای هەڵۆ شەیداکان
• شێخان و شێخان بەگی 1988
• جۆخین -کۆمەڵە هۆنراوەیەکی فۆلکلۆری کوردی
-
ئەم ژیاننامەم لەخۆی وەرگرتووە لە 2018/9/10[1]