- خوێندن لە کۆلێژی یاسا و ڕامیاری زانکۆی سلێمانی دەستیپێکردەوە و بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری فەرمی زانکۆکە بڕیار وایە چەند کۆلێژێکی دیکەش بایکۆتی خوێندن بشکێنن.
- مامۆستایانی ناڕازی لەسنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو گەرمیان و ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنن، بەردەوام دەبن لەسەر بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن و بەهیچ جۆرێک دەوام ناکەن تاوەکو ئەو کاتەی مافەکانیان بۆ دەگەڕێنرێتەوە.
- مەسرور بارزانی ڕایدەگەیەنێت لەدوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنی موسڵەوە سەدان چەکداری داعشیان دەستگیرکردوە کە خۆیان لەنێو ئاوارەکاندا شاردبووەوە، هاوکات چەندین شانەی نووستووی ئەو ڕێکخراوەشیان گرتووە.
- هاوسەرۆکان و پەرلەمانتارانی هەدەپە لەزیندانەوە لەڕێی پارێزەرەکانیانەوە هەریەکەو پەیامێک ئاڕاستەی هاوڵاتیان و ڕای گشتی دەکەن و تێیدا جەخت لەبەردەوامی بەرخودان و لەدەستنەدانی هیوا دەکەن.
- پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرایدەکات کە لەهەوڵی کاراکردنەوەی پەرلەماندان بەڵام شەڕی تیرۆر پرۆسەکەی هێواش کردووەتەوە، ئەوەش دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندێکی پەرلەمانتارانی بەریتانیا، کە پێشتر لەدیداریاندا لەگەڵ یوسف محەمەد "نیگەرانی خۆیان" لەپەکخستنی پەرلەمان دەربڕیووە.
- ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەیەکەم لێدوانیدا لەبارەی دەستگیرکردنی هاوسەرۆکان و پەرلەمانتارانی هەدەپە ڕایگەیاند، گوێ به و فشارانە نادەن کە لەسەریان دروست دەکرێت.
- ئەمڕۆ لە شاری ئامەدی باکوری کوردستان ئایهان بیلگەن، وتەبێژی هەدەپە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند، کە هەموو کار و چالاکییەکانمان لە پەرلەمانی تورکیا ڕادەگرین.
- وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت خراپی بەشە ئاردی کۆبۆنی مانگانەی هاوڵاتیان هیچ پەیوەندیەکی بە هەرێمی کوردستان و وەزارەتی کشتوکاڵەوە نییە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەدواداچوونی جدی بۆ دەکەن و لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی بازرگانی بەغدا قسە دەکەن.
- بەبۆنەی دەستپێکردنی پرۆسەی ئازادکردنی شاری ڕەققە لە سوریا، ئەندامان و هاوسەرۆکی نوێنەرایەتی کانتۆنەکانی ڕۆژئاوا لەشاری سلێمانی سەردانی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیان کرد و داوای هاوکاری و کۆمەکی تەندروستیان کرد بۆ شەڕی ئازادکردنەوەی ڕەققە.