- پۆلیسی کەرکووک کوژرانی چەکدارێکی داعشی ڕاگەیاند پاش دوو هەفتە لە خۆحەشاردانی، کە بەشداری هێرشەکەی مانگی ڕابردووی کردبوو لەناو شارەکە.
- دادگای تورکیا بڕیاری زیندانکردنی فەلەکناس ئوجا پەرلەمانتاری هەدەپەی لە شاری ئامەد دەرکرد، لەچوارچێوەی هەڵمەتی دەستگیرکردنی سەرکرده و پەرلەمانتارانی ئه و پارتەدا.
- هێزەکانی ئاسایش لەسنوری قەزای کۆیە دەستدەگرن بەسەر دوو کێڵگەی دروستکردنی ماددەی هۆشبەرداو 3 کەس بەتۆمەتی چاندنی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیردەکەن.